شایان: به بۆنه‌ی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 3/ئادار/2021 یارییه‌كی دۆستانه‌ی تۆپی پێ به هاوكاریی ده‌زگای سكۆلاس له ڤاتیكان، له یاریگای زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیی تیشك به‌ڕێوه چوو
ئه‌م یارییه دۆستانه‌یه به ئاماده‌بوونی د. ماریۆ دیل فیرم به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزش له سكۆلاس و مانویل دیزا مامۆستای نێوده‌وڵه‌تی له ده‌زگاكه، به‌ڕێوه چوو
یاریزانانی تیپه‌كه له قوتابیانی زانكۆكه كه سه‌ر به ههمهجۆر ئایین و نه‌ته‌وه بوون، پێك هێندرا، ئامانجی یارییه‌كه‌ش پته‌وكردنی گیانی ته‌بایی و برایه‌تی بوو له‌نێو ژینگه‌ی زانكۆ و خوێندكارانیدا
به‌ر له ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كه به چاندنی دارزهیتوونێك به سه‌رپه‌رشتیی د. ئیدریس هادی ساڵح سه‌رۆكی زانكۆ، له‌نێو زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیی تیشكدا راگه‌یاندرا، چاندنی داری زه‌یتوون وه‌ك هێمای ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان
له ئاهه‌نگی چاندنی دارزهیتوونهكهدا، جگه له شاندی سكۆلاس، هه‌ر یه‌ك له دكتۆر ئه‌حمه‌د ئۆزتاش به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی تیشك و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی زانكۆكه‌ش به‌شدار بوون
شیاوی گوتنه، هه‌ریه‌ك له د. ئیدریس سه‌رۆكی زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك و د. ماریۆ له ده‌زگای سكۆلاس، وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد، تێیدا ئاماژه‌یان به گرنگیی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان كرد، هه‌روه‌ها باسی دارزهیتوونیان كرد وه‌ك نیشانه‌ی ئاشتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌روه‌ها هێمای پیت و به‌ره‌كه‌ت و هات و ته‌ندروستی و به‌خت و ئارامی و سه‌ركه‌وتن و چه‌ندین چه‌مكی دیكه‌ی ئه‌رێنی
لای خۆشییه‌وه دكتۆر ئۆزتاش له وته‌یه‌كی كورتدا گوتی: تیپی سكۆلاس تابلۆیه‌كی یادگاری له ڤاتیكانه‌وه بۆ ئه‌م داره ده‌هێنێت، وه‌ك یادی ئه‌و رۆژه و سه‌ردانه‌كه‌ی قەداسەتی پاپا فره‌نسیس بۆ هه‌ولێر