[su_note note_color=”#f4f4f4″ text_color=”#000000″ radius=”3″ class=”” id=””]
جۆره‌كانى قوتابى لەناو پۆلی خوێندندا
رۆژیار محه‌مه‌د/ قوتابیی قۆناغی دووەم، بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دیبلۆماسییەکان
هەر له منداڵیمه‌وه، مه‌به‌ستم له‌و كاته‌وه‌ى چوومه‌ته قوتابخانه تا ئێستا، كه له قۆناغى دووه‌مى زانكۆدام، هه‌ستێكى سه‌یرم ده‌رباره‌ى براده‌ر و هاوپۆله‌كانم له‌لا دروست بووە. هاوپۆله‌كانم تێكه‌ڵەیەکن له كوڕ و كچ. هه‌ندێك شت له هه‌ندێك قوتابى له قۆناغه جیاجیاكان دووباره ده‌بنه‌وه، مه‌به‌ستم له‌و دووباره‌بوونه‌وه‌یه ته‌نیا له‌گه‌ڵ من نه‌بوو، كه باسى ئه‌و دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌م له‌لاى دایك و باوكم، یان هاوڕێ و خزمه‌كانم ده‌كرد، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌یانگوت، ئێمه‌ش ئه‌و حاڵه‌تانه‌مان بینیوه، به‌ڵام بیرمان لێی نه‌كردووەته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ، با زیاتر له‌سه‌رى نه‌ڕۆم و بچمه ناو بابه‌ته‌كه‌مه‌وە. له ماوه‌ى ئه‌و ساڵانه‌ى خوێندنمدا، ئه‌وه‌ى دووباره ده‌بووەوه ره‌فتارى قوتابییه‌كان بوو، یاخود روونتر بڵێم، كردار و خەسڵەتیان له‌ناو قوتابخانه و زانكۆدا بوو. له‌ناو هه‌ر پۆلێكدا چه‌ند جۆره قوتابییه‌ك هه‌ن، ئه‌و جۆره قوتابییانه سروشت و كرداره‌كانیان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا لەگەڵدا دێن.
بە کورتی، لەناو پۆلدا ئەم جۆرە قوتابییانەم ناسیوە:
– قوتابیى نمره به‌رز: جۆرێك قوتابیمان هه‌یه، هه‌رچه‌ند نمره‌ى به‌رز بێنێت هه‌ر ناڕازییه، له منداڵی‌دا ده‌گریا، ئێستا بۆڵه‌بۆڵ دەکا و ده‌موچاو به یه‌كدا دەدات، له‌و كاته‌دا كه‌س ناوێرێ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، نه‌وه‌ك داخى نمره‌كه‌ى به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بڕێژێ.
– عاشقی دێوانە: ئه‌مه‌یان له قۆناغێكى هه‌ندێك گه‌وره‌تر ده‌ست پێ دەکات، له‌وه‌ته‌ى من ئه‌و عاشقانه ده‌ناسم و ده‌یانبینم، ساڵانه دڵخوازەکانیان ده‌گۆڕن و هێشتا ئۆقره‌یان له‌سه‌ر یه‌ك یار نه‌گرتووه، كه‌چى هه‌ر ده‌ڵێن عاشقین! قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و عه‌شقه، كه به ده‌ست ئەمانەوە هێندە زه‌لیله.
– نوكته‌چى: ناكرێ پۆلێك نوكته‌چییه‌كى تێدا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر وا نییه بڵێن وا نییه! هه‌رچه‌نده ئه‌زانم، كه وایه، مه‌عقول چییه ئه‌م هه‌موو قۆناغه‌م بڕیبێ و به‌س له‌گه‌ڵ من سودفه‌ى نوكته‌چیى كردبێ، بۆیه ئه‌زانم هه‌موو پۆله‌كان ده‌بێت نوكته‌چییه‌كیان هه‌بێت، ئینجا سه‌یره‌كه‌ى له‌وه‌دایه، به نوكته‌یه‌كى ساده یاخود به قسه‌یه‌كى نه‌سته‌ق، یه‌كسه‌ر هه‌مووان ده‌خەنه پێكه‌نین، خوا ده‌ست بگرێ به به‌ژن و باڵایانه‌وه، ئه‌وان نه‌بن كێ تاقه‌تى ئه‌و هه‌موو ده‌رسه‌ى ده‌بێ.
– جه‌وتێكده‌ر: ئه‌مه‌یان رێك پێچه‌وانه‌ى نوكته‌چییه‌كه‌یه، له فلم كارتۆنى (السنافر- Smurfs) دانه‌یه‌كى تێدایه هه‌میشه تووڕه‌یه و له هیچ رازى نییه، پێى ده‌گوترێ (سنەنفووری تووڕە Grouchy Smurf) ئه‌میش وەک ئه‌و، هیچى به دڵ نییه، سوێندتان له‌سه‌رم نییه، ئه‌گه‌ر ده‌رسیش نه‌خوێنین و بڵێن بڕۆنه‌وه، ئه‌و هه‌ر ده‌بێ ناڕه‌زایی ده‌ربڕێ.
(چونكه ئه‌م وه‌زعى ده‌رس نه‌خوێندنه بۆ هه‌مووان خۆشترین شته، بۆیه ئه‌و نموونه‌یه‌م هێنایه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ناڕه‌زاییه‌كانى زۆرن).
– مۆدێلساز: نابێ و هیچ مه‌جالى تێدا نییه، ناكرێت و ناچێته عه‌قڵه‌وه، ئه‌گه‌ر مۆدێلسازێك له‌ناو پۆلدا نه‌بێ، موسته‌حیله ئه‌و پۆله راسته‌قینه بێت، دڵنیای دڵنیام ده‌بێته خه‌یاڵ، چۆن ده‌بێت پۆلێك كه‌شخه‌چییه‌كى، مۆدێلسازێكى دوامۆدێلى تێدا نه‌بێ، كه رۆژانه ئه‌ڵێى بۆ نمایشى جل و به‌رگ و قژ و ئیكسسوارات ده‌چێته سه‌ر سته‌یج، ئه‌و كه‌سه هه‌تاو بێ یان لافاو و به‌فر و سه‌رما، شه‌ڕ بێ یان ئاشتى، قه‌یرانى دارایى بێ یان مشەی پاره، پرسە بێ یان نا، بەکورتی هه‌رچییه‌ك رووبدات، ئه‌و له مۆدێلسازیى خۆى ناكه‌وێ، نازانم چ تاقه‌تێكى هه‌یه! وه‌ڵا ئافه‌رین بۆ ئه‌و تاقه‌ته‌ى.
– مامۆستا ئه‌مه‌یان تێنه‌گه‌یشتم: مامۆستا مه‌به‌ستت چى بوو له‌مه، مامۆستا ئه‌كرێت دووباره‌ى بكه‌یته‌وه، چونكه زۆر قورسه، مامۆستا ئه‌م هاوکێشەیە چ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه، مامۆستا… هه‌رگیز نابێ له پۆلێكدا یه‌ك یان دوو كه‌سى وه‌هاى تێدا نه‌بێ، پرسیاركه‌رێكه وێنه‌ى خۆى نییه، ئینجا كێشه‌كه له‌وه‌دا نییه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى جار پرسیاره‌كان له‌جێى خۆیاندا نین، به‌ڵام ئەوەی خۆشه، کە كاته‌كه‌مان لێ ده‌بات، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه زۆربه‌ى كات له چه‌ند خوله‌كى كۆتایى ده‌رسه‌كه پرسیار ده‌كات، ئینجا مامۆستاكه‌ش خۆ پێى ناڵێ ده‌رسه‌كه ته‌واو بوو، وه‌ك واجبى سه‌ر شانى وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و رێسته 10 ده‌قیقه‌ییه‌كه‌مان ده‌كه‌نه 5 ده‌قیقه، خوا له خێرى ده‌رنه‌كات.
– فڕى به هیچه‌وه نییه: خۆزگه‌م به خۆى، نه گوێ ده‌داته ده‌رس و نه گوێ ده‌داته ده‌وام، هیچى به‌لاوه گرنگ نییه و هیچ فڕیشى به ده‌رسه‌وه نییه، خۆزگه‌م به خۆى، چونكه بە جۆرێک خه‌یاڵی ئاسوودەیە، له وێنه‌ی ئه‌و زۆر كه‌من.
– هونه‌رمه‌ندى هونه‌ردۆست: قورئان به حەقی بە ساحێبى، له هه‌ر پۆلێكدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده، مه‌به‌ستم ئه‌و قوتابییه‌ى تێدا نه‌بێت، دیاره من هیچم نه‌زانیوه، به‌ڕاستى من هه‌وادارى ئه‌و كه‌سانه‌م کە زه‌وقێكى هونه‌ریى گه‌وره و جه‌و و میزاجێكى خۆشیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش نه‌بن، هونه‌رى خوێندن تامى نابێ، مه‌به‌ستم ئەوەیە ده‌رسخوێندن تامى نابێ.
– مردووى واجب و تاقیكردنه‌وه: ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه تۆ چیته؟ له‌گه‌ڵ تۆمه، چیته؟ بۆ ئه‌وه‌نده حه‌زت له واجب و تاقیكردنه‌وه‌یه؟ ئه‌رێ دڵمان ته‌قى، به‌س بمزانیایه چ سوودێك له‌و وه‌زعه ده‌بینى؟ به خوا هیتله‌ریش به‌و دیكتاتۆرییه‌ى خۆیه‌وه، حه‌زى له تاقیكردنه‌وه نه‌بوو، به‌س بمزانیایه تۆ چۆن وا حه‌زت لێیه‌تى؟ كێشه‌كه له‌وه‌دایه، زۆر به ده‌گمه‌ن نمره‌ى به‌رزیش ده‌هێنى!
– له یاسا ده‌رچوو: ئه‌مه‌یان هه‌ندێك جار خۆیشم ده‌گرێته‌وه، من تێناگه‌م له‌یاساده‌رچوون بۆ ئه‌وه‌نده خۆشه، ئێوه‌ش وا حه‌زتان لێیه‌تى؟ ناڵێم ده‌رچوون له هه‌موو یاسایه‌ك، به‌ڵام به خوا هه‌ندێك یاسا، كه لێى لاده‌ده‌ین ئه‌وه‌نده خۆشه، ئه‌وه‌نده چێژى لێ ده‌بینین، مه‌گه‌ر به‌س خوا و له یاسا ده‌رچووه‌كان بزانن چه‌ند خۆشه، به تایبه‌تى، كه هه‌ندێك دره‌نگ ده‌چینه ناو ده‌رسه‌وه، ئه‌ى هاوار، به خوا ئه‌وه خۆشترین شته، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى كات غیاب ده‌درێین، به‌س ئه‌وه‌ش خۆشیى خۆى هه‌یه. (دڵنیام ئه‌م قسه‌یه‌م زۆربه‌تان ده‌گرێته‌وه، به خۆشمه‌وه).
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم، ئه‌م نووسینه‌م ته‌نیا بۆ جه‌وخۆشكردن بوو و هیچى تر، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له جه‌وى بابه‌تى جدیى بێینه ده‌ره‌وه. بۆیه ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره قوتابییانه نه‌بن، خوێندن تامى نابێ.
[su_image_carousel source=”media: 2708″ limit=”20″ slides_style=”default” controls_style=”dark” crop=”4:3″ columns=”1″ adaptive=”yes” spacing=”yes” align=”none” max_width=”none” captions=”no” arrows=”yes” dots=”no” link=”none” target=”blank” autoplay=”5″ speed=”medium” image_size=”large” outline=”yes” random=”no” class=””]

