کۆلیژى یاسای زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک کۆنفرانسى نێودەوڵەتیی کێشەکانی یاسا (ILIC 9) لدارخست 

لە 22ی شوباتی 2025 کۆلیژى یاسای زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک (TIU) بە سەرکەوتوویی نۆیەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتیی کێشەکانی یاسا (ILIC 9) ڕێکخست، کە ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕان و توێژەرانی بواری یاسا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، تێیدا بەشداربوون.

لە دەسپێكی كۆنفرانسەكەدا، هەریەك لە بەرێزان پ. د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی هەرێمی كوردستان، پ.ی.د. ئیدریس هادی ساڵح سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك، پ.د. سوڵتان ئەبوعورابی سەرۆكی زانكۆ و پ.ی.د. حسێن بالیسانی راگری كۆلێژی یاسا وتەیان پێشكەش كرد.

پاشان كۆنفرانسەكە بە پێشكەشكردنی چوار توێژینەوە لەلایەن چوار قسەكەری سەرەكییەوە پێشكەشكرا كە لە پ.د. عەبدولناسر موسا ئەبو ئەلبەسەل وەزیری پێشووی ئوردن، پ.ی.د. غازی خالید ئەبوعورابی مامۆستای زانكۆ لە عەرەبستانی سعوودیا، پ.ی.د. محەمەد عومەر مەولوود ئەندامی پێشووی دادگای دا….. و پ.ی.د. عەبدولباست كەریم وەزیری پێشووی بزرگانی عێراق پێكهاتبوو.

لە كۆنفرانسی ئەم ساڵدا 64 توێژینەوەی زانستی لە بوارە جیاوازەکانی یاسادا پێشکەش کران، کە لەلایەن ئەکادیمیانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، عێراق، ئوردن، مەغریب، جەزایر، میسر، لیبیا و عەرەبستانی سعوودیاوە نووسرابوون. هەموو توێژینەوە و بابەتە پەسندکراوەکان لە پڕۆسیدی نەمێشگاکەدا بڵاو دەکرێنەوە، وەک بەشێک لە ماڵپەڕی تایبەتیی کۆنفرانسەکە.