ئازار شکێنەکانAnalgesics, زنجیرەیەک پۆستی گرنگ و وورد لەسەر ئازارشکێنەکان

.

  • ئازار شکێنەکان چین؟
  • ئازارشکێنەکان بۆچی بەکاردێن؟
  • جیاوازی چییە لەنێوان ئازارشکێنە جیاوازەکان؟
  • حەوت کۆمەڵە ئازارشکێنە جیاوازەکان کامانەن ؟

باسکردنی سەرجەم کۆمەڵەکان بە زنجیرە پۆستێک لەگەڵ نموونەی دەرمانەکان

ئازار شکێنەکان  : Analgesics

ئازار شکێنەکان ئەو دەرمانانەن بەکاردەهێنرێن بۆ کەمکردنەوە و هێورکردنەوەی ئازار ، هەروەها ئازار شکێنەکان ناودەبرێن  بە کوژەریئازار (Painkiller)، بەشێوەیەکی گشتی مەبەست لە دەستەواژەی Analgesics بریتییە لە هێورکردنەوەی ئازار بەبێ ئەوەی ببێتە هۆیخەواندن و لەهۆشچونی نەخۆش .

بەشێکی زۆر لە دەرمانە جیاوازەکان پێکهاتەیەی هێورکەرەوەیان تێدایە ، دوو لە گرووبە هەرە باوەکانی ئازارشکێن بریتین لە گرووپەکانیnon steroidal anti-inflamatory drugs  یان (NSAIDs) وە گرووپی دووەم بریتییە لە (Opioids) یان (narcotics) ، بەڵام گرووپی زیاتر هەن کە ئەم دووانە باوترینیانن.

ئازارشکێنەکان بۆچی بەکاردێن؟

ئازارشکێنەکان بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پەیوەندیدار بە کۆمەڵێکی جیاواز لە نەخۆشی و تێکچوونەکان، وەکو ئازاری ئەم حاڵەتانە:

هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی زراو، نەخۆشییەکانی ڕێڕەوی هەرس، ئازاری سووڕی مانگانە، سەرئێشە، شەقیقە، نەخۆشی ڕەقبون و ووشکبونەوەی هەستەدەمارەکان، نەخۆشییە دەمارییەکان، ئازاری ددان کاتی نەشتەرگەری، هەوکردنی جومگەی ڕوماتیزم، ڕودانی حادسە و زەبر بەرکەوتن، و چەندین حاڵەتی دیکە، بەڵام گرنگە تێبینی ئەوە بکەین کە هەموو جۆرە ئازارشکێنەکان بۆ هەموو حاڵەتەکان گونجاو نین.

جیاوازی چییە لەنێوان ئازارشکێنە جیاوازەکان؟

ئازارشکێنەکان جیاوازن بەپێی جیاوازی میکانیزمی ئیشکردنیان و بەهێزی هەریەکێکیان، هەروەها جیاوازن بەپێی جیاوازیی هەر یەکێک لە دەرمانە ئازارشکێنەکان بەو قۆناغانەی کە بەسەر دەرماندا دێت لەلەشماندا وەك:

  • قۆناغەکانی مژینی دەرمانەکە
  • دابەشبوونی میتابۆلیزم و شیبوونەوەی دەرمانەکە و کردنە دەرەوەی دەرمانەکە بۆ دەرەوەی لەش، تەنانەت دەرمانەکانی یەک گروپیش دەکرێت جیاوازبن لەڕووی بەهێزی و چۆنێتی وەرگرتنی دەرمانەکە وەک لەڕێگەی دەم بێت یان دەرزی یان بەشێوەکانی دیکە..

ئەمانەی خوارەوە حەوت کۆمەڵەی جیاوازی ئازارشکێنەکانن کە دواتر بە ووردی باسی هەر کۆمەڵەیەکیان دەکەین بە جیا  لەگەڵ نمونەی دەرمانەکانیان :

‏- Analgesic combinations (includes narcotic analgesic combinations).

‏- Antimigraine agents.

‏- Cox-2 inhibitors

‏- Miscellanous analgesics

‏- Narcotic analgesics

‏- Nonsteroidal anti-inflammatory drugs (NSAIDs)

‏- Salicylates

گرووپی یەکەم:

‏ Analgesic combinations (includes narcotic analgesic combinations).

پێکدێت لەو ئازارشکێنانەی کە کەلەگەڵ ئازارشکێنێکی دیکە تێکەڵ دەکرێت یان لەگەڵ هەر ماددەیەکی دیکە کە کاریگەری ئازارشکێنی دروست بکات وەک کافایین، نموونەی دەرمانەکانی ئەم گرووپە بریتین لەمانە:

‏acetaminophen + aspirin (Buffered)

بۆ ئازارێكی کەم و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (تــا) بەکاردەهێنرێت.

‏acetaminophen + aspirin + caffeine

ئەسییتامینۆفین کەمکەرەوەی ئازار و تـایە، ئەسپرین لە گرووپی دەرمانێکە کە ناسراوە بە salicylates  شێوازی ئیشکردنی بەشێوەیەکەدەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو ماددانەی کە دەبێتە هۆی ئازار و تا و هەوکردن، و کافایین بزوێنەری سیستمی ناوەندە کۆئەندامی دەمارە لەڕێگەی حەسانەوە و کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکانی لوولە خوێنەکان لەپێناو پێداڕۆشتنی باشتری خوێن.

بەشێوەیەکی گشتی acetaminophen + aspirin + caffeine بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پەشۆکاوی سەر، سەرئێشەی شەقیقە، ئازاری ماسولکە و ئازاری هەوکردنی جومگە و هتد..

ئەسپرین بۆ حاڵەتەکانی دڵ و لولەکانی خوێن بەکارناهێنرێت، تەنها لەکاتێکدا نەبێت كە دکتۆر ڕێنمایی پێبدات.

نابێت ئەم دەرمانە بۆ منداڵ و تەمەنی بچووک بەمەبەستی کەمکردنەوەی پلەی بەرزی گەرمی لەش (تا) یان کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەڵامەت بەكاربهێنرێت، چونکە لەهەندێ حاڵەتدا بۆسەر منداڵ مەترسیدارە.

هەرگیز لەو ڕێژەیە زیاتر كە پزیشک دیاریکردوە، بەكارنەهێنرێت، چونکە زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی بەتایبەت ئەسیتامینۆفین یان پاراسیتامۆل زیان بە جگەر دەگەیەنێت.

ئەگەر لەماوەی بەکارهێنانی ئەم دەرمانەدا، ئەم حاڵەتانەی خوارەوە روویاندا، پێویستە زوو  پزیشک ئاگەدار بكرێتەوە:

هێڵنجدان

ئازاری بەشی سەرەوەی گەدە

تاریکبونی ڕەنگی میز

کەمبونی ئارەزوی خواردن

گۆڕانی ڕەنگی پیسایی بۆ شێوە قوڕی، یان زەردوویی (زەردبونی پێست و چاو).

ئەسپرین لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی گەدە و ڕیخۆڵە، بۆیە هەرکات نیشانەکانی ڕوودانی ئەم حاڵەتە بەدیكرا، دەبێت پزیشکی تایبەت ئاگادار بکرێتەوە.

 نیشانەکان بریتین لەمانە:

  • خوێن بە پیساییەكەوە بێت
  • رشانەوە ڕەنگی قاوەیی بێت یان خوێناوی بێت .

هەروەها لە هەندێ حاڵەتی دەگمەندا ئەسیتامینۆفین دەبێتە هۆی کاردانەوەی توندی پێست، بۆیە لەکاتی بەکارهێنانیدا هەرکات پەڵە و هەستیاریی دروست بوو، ئەوا دەبێت ئەو دەرمانە بەكارنەهێنرێت و پزیشک ئاگادار بکرێتەوە.

نموونەیەكی دیكەی ئەم كۆمەڵە دەرمانە بریتییە لە:

‏acetaminophen + butalbital

بە ھیوای سـوود بینین

شـادان ھـەڵکەوت ڕەفعەت

قۆناغی سێیەم – بەشی شیکاری نەخۆشیەکان – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *