سوودی  شێلانی ژێر پێیەکان بۆ تەندروستی گشتی

ئەگەر پشت ئێشەت هەیە

ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە

ئەگەر دلت خێرا لێدەدات

ئەگەر رانەکانت ئێشی هەیە

ئەگەر زمانت رەنگی گۆراوە

ئەگەر گورچیلەکانت ئێشی هەیە

ئەگەر خەوت کەم بۆتەوە

ئەگەر خەوت خۆش نییە

ئەگەر تووڕە و دەمارگیری

ئەگەر دەستت یان شوێنێکت سڕ دەبێت

ئەگەر ئیشتیهات بۆ خواردن نییە

هەر ئازارێکی کاتی لە لەشتدا هەیە

ئەگەر…ئەگەر….ئەگەر……ئەگەر…..؟

بە شێلانی ژێر پێ لە هەر ئان و ساتێکی ماندووبون یاخود هەست کردن بە ئازار یاخود وەستان لەسەر پێیەکان بۆ ماوەیەكی زۆر.

ئەوا شێلان بۆ ژێر پێکانتان بکەن، بەلام بەرێگەی دروست .

واتا کەسی پێویست دەبێت لەسەر پشت راکشێت پێکانی بە گۆشەی ۲۵ تا ۳۵ بەرز بکاتەوە. و ئەو کەسەی پێی دەشێلێت دەبێت سەرەتا لە خواروی ژێر پێ دەست پێبکات هێواش هێواش بیشێلێت تا پەنجەکانی پێ ئەگەر لە کاتی شێلان زەیتی زەیتون بەکار بهێندرێت ئەوا سوودی کاریگەری زیاترە.

ــــــــــــــــــــ

تێبینی//

جگە لەشێلان دەتوانرێ بەپارچە تەختەیەک

لەبنی پێیەکانت بدەی هەتا سڕدەبێ و ئەوکات

بەتەواوەتی هەست بەئارامی دەکەی…

بێگومان فەرموودەمان هەیە کە پێغەمبەر (د.خ) ئاماژەی بەوەداوە کە نابێت بەردەوام پێڵاو یان نەعلمان لەپێدابێت زانایانی لێکدەرەوەی فەرموودەش دەفەرموون لەبەر زوهدو لەخواترسی و خۆ بەکەم زانیین. بەڵام  دەش فەرمون ئەگەر هاتو بە لەپێ نەکردنی پێڵاو یان نەعل زەرەری دەگەیان بە پێی ئەوکەسە وەك لای خۆمان کەخاشاک و خۆڵ و دڕك و شووشەو بڕەری زۆر دەبینرێت، ئەوە نابێت پێمان پەتی بکەین بەڵکو ئەم پێ پەتی کردنە بۆ ناوچەو شوێنێکە دووربێت لەو ئازار پێ گەیاندنە وەك سروشتی ناو چیمەنی لادێکان یان بیابان کە ئەوشتانەی لی نیەلەڕێی زانستیشەوە سەلمێندراوە کە پێ پەتی کردن سوود بە خانەکانی مێشك و ئیسراحەتی لاشەی مرۆڤ دەگەیەنێت.

هەروەها ئەمەوێت ھەندێ ھۆکاری دروست بوونی ئازاری قاچیش بخەمە ڕوو:

هۆکارە نهێنییەکانی ئازاری قاچ

قاچ یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەیە و پێی دەگوترێت دڵی دووەمی مرۆڤ. زۆرینەی کەسەکان تەنانەت مناڵان و مێردمناڵانیش هەندێک جار تووشی ئێشی قاچ دەبن. هۆکارەکانی ئێشی قاچ زۆرن کە هەندێکیان کەمتر ناسراون و دەتوانن زیان بە تەندروستیی ئەم بەشە گرنگەی جەستە بگەیێنن. لەدرێژەدا بەشێک لەم هۆکارە نهێنیانە دەخەینە روو. کەمبوونی ئاسن: کەمبوونی ئاسن هۆکارە بۆ کزانەوە، خوران، هەست کردن بە ئێشێکی قورس و گرژبوونی قاچ. کەوابوو هەوڵ بدەن بە رادەی پێویست ئەم مادەیە لە سیستمی خۆراکیەکەتاندا بگونجێنن. دانەوێڵەکان و بەتایبەت نیسک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ ئاسن. زیادبوونی کێش و قەڵەوی: کێشی زۆر زەخت دەخاتە سەر قاچەکان. ئەگەر قەڵەون هەوڵ بدەن کێشتان دابەزێنن بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بێت. ئەم زەختە لە کاتی پیاسەکردن یان وەرزشکردندا چەندین بەرابەر دەبێت. ئەنجامدانی وەرزشە قورسەکان: ئەگەر وەرزشی قورس ئەنجام بدەن، لەوانەیە تووشی ئێشی قاچ بن چونکە گوشارێکی بەردەوام لە ماوەیەکی دیاریکراودا دێتە سەر قاچ و ماسولکەکانی. کڕینی پێڵاو لە کاتی بەیانیدا: بەیانیان پێڵاو مەکڕن چونکە قەبارەی قاچ لە ماوەی رۆژدا ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت؛ بەیانیان بچووکتر و کۆتاییەکانی رۆژ گەورەترە. کەوابوو ئەگەر ئەم خاڵە لەبەرچاو نەگرن بێ ئەوەی هەست بکەن ئەو پێڵاوانە بە قاچتان تەنگ دەبن و ئێش و ئازاری لێدەکەوێتەوە. هەڵبژاردنی پێڵاو بەپێی مۆدە: ئەگەر تەنها گرنگی بە مۆدێلی پێڵاوەکەتان دەدەن، دەبێ بزانن کە کەم‌کەم تووشی ئێشی قاچ دەبن. لە پێ کردنی پیڵاوی پاژنەبەرز، پێڵاوە تەختەکان لک پاژنەیان نییە و پێڵاوە نووک تیژەکان، زیان بە پێکهاتەی قاچ دەگەیێنن.

زەینب شوان سەڵاحەدین

قوتابی شیکاری نەخۆشیەکان


بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆهەموولایەک

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *