مازن نەوزاد
قۆناغی پێنجەم- بەشی یاسا – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر
كوردستان له كۆنهوه تا ئهمڕۆ، لانكهی ئـازادی و فـره ئاینی و مهزههبی و پێكهوهژیان و ئاشتی بووه. نهیارانی كوردستان پێش دۆستهكـانمان دان بهم راستییهدا دهنێن، وهكو ئاینی زهردهشـتی، ئیسلام، ئێـزیدی، مهسیحی، جوو، كاكـهیی، بههـائی له كوردستاندا هەبوو و هەیە، بەڵام توندڕهوی و دهمارگیریی ئاینی نهبووه و نییه و كورد ههردهم گهلێكی كراوه بووه. یهكێك لهو ئاینانهی كه تا ئهمڕۆش به رێژهیهكی كهم له كوردستاندا بوونی ههیه، ئاینی (جوو)ە. بـاوهڕدارانی ئهم ئایینه، به ئهوپهڕی ئـازادییهوه، رێورهسمی ئاینی و جهژنه پیرۆزهكانیان دەگێڕن. ئێستا زیاتر له (٤٠٠) خێزانی كوردی جوو له كوردستاندا نیشتەجێن.
ئاسینات بارزانی (لە ساڵی 1590 لەدایکبووە لە ساڵی 1670 کۆچی دوایی کردووە) ئاسینات بارزانی کچی یەک لە كەسایەتییە بەناوبانگ و دیارترین بانگخوازی کوردی جوو بووە لە باشووری کوردستان و عێراق. كچی (سامویلی کوری نێتانێڵ بارزانی) بوو. لە مێژوودا (ئاسینات) بە یەکەمین ژنی بانگخوازی جوو هەژمار دەکرێت و لە هەمانکاتدا یەکەمین ژنی کوردیشە بانگخواز بووبێت. شارەزایی تەواوی لەزمانی (عیبری، تەورات، تەلموود، میدراش و کابالا)دا هەبووە.
لەبەرئەوەی سامویلی باوک کوڕی نەبووە، تەورات و تالموود و میشنا و کاباڵای فێری ئاسینات کردووە.
توانا و ژیریی ئاسینات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنگی دابۆوە. سامویلی باوکی ئاسینات زیرەکترین قوتابی خۆی هەڵبژارد کە ببێتە هاوسەری ئاسیناتی کچی بە ناوی (یەعقوبی کوری ئبیراهیم میزراهی). سامویلی باوک، تەنها مەرجی بۆ هاوسەرگیریی کچەکەی ئەوەبوو کە ئاسینات پەرە بە خوێندنەکەی بدات و ببێتە زانایەکی شارەزا لە تەورات تالموود لە بری کاری رۆتینی ناومال.
پاش مردنی باوکی و دوورکەوتنەوەی هاوسەرەکەی بۆ خزمەتگوزاری و خزمەتکردنی ئاینەکەیان، ئاسینات ڕۆڵی سەرکردانەی ئایینی زۆر کرنگی لە ناوچەی ئامێدی و گوندەکانی دەوروبەری گێراوە، و بووە بەکەسایەتییەکی دیاری ناوچەکە.
نازناوی بارزانی بەهۆی شوێنی لەدایک بوون و ژیانییەوە بووە و خێزانەکەی بوونە خاوەنی (بارزانی) وەک پاشناو.
(بارزان) هەرێمێکی شاخاوەییە کە چەند کاژمێرێک لە باکووری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەولێرەوە دوورە. لە ساڵی 1914 بارزانییەکان لە دژی داگیرکەری عوسمانی بە پشتیوانی ڕووسیا راپەڕین، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاپەڕینەکەی بیتلیس.
ئەوە ماوەتە بڵێم، ژنانی کورد کۆڵەکەی فەرهەنگی کلتووری نەتەوەکەی خۆیان بوون، شان بەشانی پیاوی کورد لەهەموو کایەکاندا بەشداربوون، سیمبولی ئازایەتیی و لە خۆبوردەیی کۆمەڵگای رۆژهەلاتی ناوەراست بوون، لەجیهانی نوێشدا ژنانی کورد جێگەی شانازی مرۆڤایەتیین.
// سەرچاووەwww.kurdcollect.com