خۆگونجاندن

هەمومان ئاخ هەڵدەکێشین،  بۆ ڕۆژانێک کە لەگەڵ هەر یادكردنەوەیەك برینەکەی دەکولێتەوە. لەبیرکردن کارێک نیە لە توانای هەموواندا بێت، ئێمە پەیوەستین بە ساتێک، ڕۆژانێک کە خەیاڵکردنیان ئەمانباتەوە بۆ خۆی. یادکردنەوە کارێک نیە بە لەبیرکردن لە خەیاڵمانی دەربکەین، هەستکردنیش بەو یادکردنە خۆی لە خۆیدا ئازارێکە، لەگەڵ هەر یادێک، کۆمەڵێک فرمێسک لە چاواندا دێنە خوارێ، و هەست بەبێ دەسەڵاتی دەکەین  .

پرسیارەكە ئەوەیە. ئایا دەکرێت هەر بیر نەکەینەوە؟ یان دەتوانین خۆمان بگونجێنی؟

لەوانەیە خۆگونجاندن ڕێگایەک بێت بۆ لەبیرکردن, لەوانەیە ئازارەکەی کەمتر بێت لە یادکردنەوە, ئایا رادێین! ئەوەتا ئێستا من ڕاهاتووم، بەوەی كە یادی ڕۆژانێک دەکەمەوە کە گریاوم، پێكەنینم پێی دێت، یادی ڕۆژانێک ئەکەمەوە کە دڵخۆشبووم، ئەگریم! چەند سەیرە، من زۆرباش  لەسەر لەبیرکردن خۆ گونجاندن راهاتووم.  ئەوە منم لەبیری دەکەم، و خۆم دەگونجێنم .

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *