پەرستارێڪی ئوسترالی پەرتوڪێڪی نوسی بەناونیشانی ئەو پێنج شتەی مرۆڤ لێی پەشیمانە ڪاتێ ئەچێتە تەمەنەوە، ئەمەی خوارەوە پوختەیەڪە لەو بابەتە.

پرسیاریان لە كۆمەڵێك ڪەسی بەتەمەن پێش كۆچی دوایین ڪرد.. ئەگەر بگەڕێیتەوە سەردەمی گەنجێتی، چ كار یان كردەوەیەكت دووبارە نەدەكردەوە، یاخود لە چ شتێك پەشیمانیت كە ئەنجامت نەداوە؟

لەوەڵامی هەریەڪ لەو بەساڵاچووانەدا تێبینی پێنج خاڵی هاوبەشیان ڪرد:

یەڪەم /

ئاواتەخوازبووم بەشی ئەوەندە ئازایەتیم تیابوایە ڪە بمتوانیایە بۆ خۆم بژیابام نەڪ بەخواست و ویستی ئەوانی تر ژیانم بەڕێكردایە. 

زۆربەیان نیگەرانی ئەوەبوون ڪە بۆ ڕازیڪردنی كەسانی تر وەڪ (سەرۆڪی ڪارەڪانیان)  تەنانەت جل و بەرگیشیان بە دڵی ئەوان پۆشیوە، نەك بەپێی حەز و ویستی خۆیان.

دووەم/

خۆزگە ڪاتێڪی زیاترم  بۆ ئەندامانی خێزانەڪەم و هاوڕێڪانم تەرخان بڪردایە، نەڪ تەمەنم  لەنێوان ڕۆتین و ڪارڪردنی  بەردەوامدا  بەفیڕۆ بچوایە. 

سێهەم/

هیواداربووم  بەشی ئەوەندە ئازایەتیم تیابوایە ڪە بمتوانیایە هەستەڪانم  بەڕوونی و ئاشڪرا دەربڕم  

چونكە زۆربەیان لەبەرخاتری بەرامبەرەڪانیان هەستەڪانیان شاردبۆوە، نەڪا  لێیان نیگەران بن  یان زۆرجار  تەنها بۆ قوربانیدان بووە بۆ ڪەسانێ ڪە شایستەی نەبوون. 

چوارەم/

هیواخوازبووم پەیوەندیم لەگەڵ هاوڕێ دێرینەڪانم بەردەوام بووایە، چونڪە جیاوازن لەوانی تر و زیاتر لەیەڪتر تێدەگەیشین، لەگەڵ ئەوان  دڵخۆشتر ئەبووم، دەگەڕاینەوە بۆ سەردەمی مناڵی، بەڵام مەخابن بەهۆی ڪار و خێزاندارییەوە لەبیرمان ئەڪردن،  تاوەكو وای لێهات بەتەواوی لەبیرمان چوونەوە، و لەناكاو گوێبیستی مەرگیان دەبووین. 

پێنجەم/

خۆزگە زووتر لەمانای بەختەوەری تێبگەیشتمایە، زۆربەمان درەنگ تێدەگەین ئاسودەیی حاڵەتێڪی دەرونییە، هیچ پەیوندیی بە ماڵ و سامان و پێگە و ناوبانگەوە   نە، دەەتوانین بە  تێچوویەڪی ڪەم  پێی بگەین، بەڵام پشت بە بۆچونە تەقلیدییەڪان بۆ بەدەستهێنانی بەختەوەری دەبەستین .

جوانی بابەتەڪە لەوەدایە بەگەنجی فێری وانەی پیریمان دەكات، بۆ ئەوەی نەگەینە قۆناغی بێ ئومێدی و  ئاخی لەدەستدان بكێشین، چونكە هەر شتێك كە لە تەمەن رۆیشت، گەڕانەوەی مەحاڵە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *