دوانزە بیرکردنەوە ناڕاستەکان (نابەجێكان)

هەریەک لە ئێمە بیرکردنەوەی نامەنتقیمان هەیە و زۆرجار ئاگادار نین لە بوونیان. ئەو بیرکردنەوە نامەنتقی و نەرێنییانەش رێگریمان لێدەکەن لە بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنانەی کە ئێمە شایانین و هەروەها ئەو خۆشبەختییەی کە دەمانەوێت.

کاتێک ئەو بیرکردنەوانەمان دیاریکرد هەنگاوی دواتر بریتییە لە تێکشکاندن و گۆرینیان بە بیرکردنەوەی مەنتقی و ئەرێنیانە.

لێرەدا باسی ١٢ بیرکردنەوەی نامەنتقی دەکەین کە دەکرێت تەنانەت کەسە زیرەک و مەنتقییەکانیش بەئامانج بگرێت، ئەگەر پێتوایە تۆ یەکێکی لەو کەسانە، تکایە هەر شتێک پێويستە ئەنجامی بدە بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بۆ باشترکردنی بیرکردنەوەکانت.

١.پێویستە من لەهەموو کارێکدا بەتوانا و لێهاتوو بم ئەگەرنا سەرکەوتوونابم:

ئەگەر لەهەر کارێکدا کە دەیکەیت پێویستە ئەوپەڕی لێهاتوو و بەتوانا بی بۆ ئەوەی سەرکەووتوو بی ئەوا تۆ خۆت بەرەو دۆڕان و شکست دەبەی چونکە مەرج نیە و پێویستیش ناکات لەهەموو شتێکدا کەسێکی تەواو شارەزا بی بەهێزی تۆ لە زانینەکانت دایە نەوەک لەو شتانەی کە نایانزانی.

٢.هەستەکانم لەدەرەوەی کۆنترۆلی منن:

ئەگەر پێتوایە هیچ هێز و کۆنترۆڵێکت بەسەر هەستەکانتدا ناشکێت ئەوا هەوڵبدە بەجۆرێک بیربکەیتەوە کە بریتی بێ لە فێرکردنی خۆت سەبارەت بەو هەستانەت. دەکرێت فێرببیت کە چۆن هەستەکانت رێک بخەیت لەوکاتەدا هەرچۆنێک بیر بکەیتەوە دەتوانی کۆنترۆڵی کردار و کاردانەوەکانت بکەیت.

٣.من هیچ کاتێک بۆم نیە و ناتوانم هەڵە بکەم ئەگەرنا وەک کەسێکی شکستخواردوو سەیر دەکرێم:

ئەگەر پێتوایە هەڵەکردن یەکێک نیە لە بژاردەكان، ئەوا دووبارە بیربکەوە، هەڵەکان روودەدەن و هەر هەڵەکانمانن کە دەکرێ بمانکەن بە کەسانی باشتر و چاکتر لەوەی کە هەین، هەربۆیە لەبڕی بیرکردنەوە لەوەی کە ناکرێ هەڵە بکەیت ئەوە بزانە کە هەڵەکان  نەک تەنها بەسوودن، بەڵکو پێویستیشن.

٤. من پێویستە هەوڵبدەم کەسانی تر رازي بكەم بۆ ئەوەی هەست بەباشی بکەم دەربارەی خۆم:

ئەم بیرکردنەوەیە رێگەیەکی سەرەکییە بۆ ئەوەی خۆت بەرەو شکست ببەیت چونکە هیچ کەسێک ناتوانێ دڵی هەمووان رازی بکات تاکە کەسێک کە بتوانی دڵخۆشیبکەیت ئەوا ئەو کەسە تەنیا خۆتیت کاتێک خۆت دڵخۆش  بیت و متمانەت بەخۆت هەبێ ئەوا شتەکان لەوکاتەدا بەرەو باشتر دەچن شتێکی جوانە  کە خەڵکیتریش وەک تۆ دڵخۆش بن بەڵام نابێت ئەمە لەسەرەوەی لیستی پێویستییەکانت بێت.

٥.کاتێک کەسێک رەخنەم لێدەگرێت کەواتە بەدڵناییەوە شتێکی هەڵە لەمندا هەیە:

کاتێک تۆ جێگای رەخنەگرتنی ئەم پرسیارانە لە خۆت بكە،  ئایە ئەو رەخنەیە لەسەر تۆیە یان ئەو کەسەی کە قسە دەکات؟ رەخنەگرتن ئەوەیە کە تۆ شتەکان جیاوازتر لەوانی دی دەبینی یاخود ڕای جیاوازت هەیە؟ نهێنیەکە لەوەدایە کاتێک کەسێک رەخنە دەگرێت شتەکە بەکەسی وەرمەگرە، بەڵکو ڕێگە بدە وەکو ڕای ئەو کەسە بمێنێتەوە.

٦.من هیچ کات ناگەم بە ئاستی ئەوانی تر، بۆیە پێویستە خۆم بەدەستەوە بدەم و وازبێنم:

گەر تۆ لەمجۆرە بیرکردنەوەت هەیە ئەوا بزانە ئەمە تەنیا هەستێکە و مەرج نیە رەنگدانەوەی راستییەکان بێت، ئێمە هەندێک کات بەدەست نەبوونی متمانەوە دەناڵێنین، چونکە دەترسین خەڵکی بڕیارمان لەسەر بدەن، بەڵام گەر تۆ  کاتەکانت بەتەرکیزکردنە سەر خاڵە بەهێزەکانت و بونیاتنانی متمانەبەخۆبوون بەسەر بەریت، ئەوا باشتر دەتوانی خۆت لەناویاندا ببینی.

٧.ئەگەر من شتێک  بۆخۆم بکەم ئەوا خەڵکی بە خۆپەرستم دادەنێن:

ئەگەر تۆ بەهای خۆت لە یارمەتی پێدان و چاککردنی ئەوانی تر بنیاتنابێت، ئەوا لەوانەیە وا هەستبکەیت کە شتێکی هەڵە ئەنجامدەدەیت، کاتێک هەندێک کات بۆخۆت تەرخان بکەیت، بەڵام هەندێجار وا پێویست دەکات خۆپەرست بیت و کات بۆخۆت تەرخان بکەیت گەرنا دەبیت بەکەسێک  کە تەنها رەنگدانەوەی ئەوەی کە ئەوانیتر دەیانەوێ.

٨. من هیچ کات نابێ سەرکەشی بکەم بۆئەوەی دڵنیا بم کە شكست ناهينم:

لەوەی تووشی شکست نابم ئەگەر پێتوایە نەکردنی سەرکەشی دەتپارێزێت، ئەوا دووبارە بیربکەوە گەورەترین سەرکەشی کە دەکرێ بیکەی، نەکردنی سەرکەشییە لە جیهانی بازرگانی و بەڕێوەبردندا، شتەکان زۆر بەخێرایی دەگۆڕێن و تاکە ستراتیجی کە بەرەو سەرکەوتنت دەبات کردنی سەرکەشییە. پێویست ناکات سەرکەشی بەهەموو شتێک بکەیت، بەڵام بەدڵناییەوە پێویستە هەندێ سەرکەشی بکەیت، گەر بردتەوە ئەوا تۆ بەختەوەری گەر دۆراندیشت ئەوا تۆ کەسێکی دانایت.

  1. ئەگەر هەموو شتەکان بەباشی بەرێوەبچن ئەوا شتێکی خراپ هەر روودەدات:

کاتێک کارەکان بەباشی دەرۆن ئێمە چاوەڕێی کەوتنێکی تر دەکەین،  هیچ شتێک لە سەدا سەد باش یان خراپ نابێ، هەمیشە شتەکان لەو نێوەندەدا دێن و دەچن،  دۆزینەوەی هاوسەنگی شتەکان بەرەو باشی دەبات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە سەدا سەد بێ عەیب و وەک یەک دەبێت.

١٠. من شایانی سەرکەوتن نیم:

بیرکردنەوە لەوەی کە تۆ کەسێکی بەنرخ نیت یەکێکە لە بیرکردنەوە نامەنتیقییەکان،  دەبێت تۆ بەجۆرێک بیربکەیتەوە کە تۆ کەسێکی بەنرخیت و شایانی ئەو سەرکەوتنەی کە هەوڵی بۆ دەدەیت، گرنگ نیە چیت کردووە یان نەتکردووە دەبێت فێربیت خۆت قبوڵ بکەیت و هەستی ئەوەت هەبێ کە تۆ شایانی ئەو شتەی کە هەوڵی بۆ دەدەی.

١١.ئەوە ئاسانترە کە خۆم لە کێشەکان لابدەم وەک لەوەی هەوڵی چارەسەرکرنیان بدەم:

بەداخەوە شکستهێنان لە چارەسەرکردنی کێشەکان وات لێ ناکات خۆت لە کێشەکان بەدوور بگری، هەرچەند زیاتر هەوڵبدەی خۆت لادەی، زیاتر کێشەکان بەردەوام دەبن. بیرت بێ کێشەکان هەلی ئەوەت پێدەدەن کە باشتربیت بۆ جاری داهاتوو.

١٢.رابردووم کۆنترۆڵی داهاتووم دەکات:

ئەمە لەکاتێکدا راستە کە تۆ رێگە بدەی بەو جۆرە بیت، رابردوود بۆ ئەوەیە وەکو فێرکارێک بێت بۆتۆ و کاتێک لێوەی فێردەبیت ئەوە دەبێت لەداهاتووا ئەو وانانەی فێربوویت جێبەجێیان بکەی، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە رابردوو رەگ داکوتێت، فێربە رێگە بدەی شتەکان تێپەڕێت تاوەکو لاپەڕەیەکی تازە هەڵبدەیتەوە.

هەمیشە گوێ لەدەنگی ناخت بگرە و هەوڵبدە بیرکردنەوە نەرێنییەکانت بە بیرکردنەوەی ئەرێنی و بنیاتنەرانە بگۆڕیت.

  Reference:     LOLLY DASKAL (2016). Even the Smartest People Have

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *