دوای پۆلی دوازدە، چۆن پسپۆرییەکەم بەلێھاتوویی ھەڵبژێرم؟

 شایان: ھەڵبژاردنی پسپۆریی بە شێوەیەی زانستی لێھاتوویەکی باش و زانیاریەی سەردەمیی دەوێت، چونکە سەرەڕای ویست و حەزی كەسەكان، دەبێت ئاگاداری بازاڕی کار و دەستکەوتنی ھەلی کار لەناوەندە حوکمی و تایبەتەکان بن و گرنگییەکی تەواوی پێ بدرێت، بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەڕێگای خوێندن بگەن بە پسپۆرییەکەیان. پۆلی دوازدە بۆ پاشەرۆژی قوتابیان زۆر گرنگە، چونكە لەدوای ئەو پۆلەوە رۆۆبەرووی بژارە دەبنەوە، ئەویش ھەلبژاردنی بەشەکەیانە لە زانکۆ، هەڵبەتە ئەمەش کارامەییەکی تەواوی دەوێت، ڕەنگە ئەگەر ڕێ نیشاندەرێکی باشیان نەبێت، توشی سەرلێشێواوی ببن.

بۆ ئەم مەبەستە بەشی پەرستاری لە فاکەڵتی پەرستاریی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک وۆرکشۆپێکی تایبەتی بۆ قوتابیانی پۆلی دە و یانزە و دوانزە، لە ژێر ناونیشانی (دوای پۆلی دوانزە، چۆن پسپۆرییەکەم بەلێھاتوویی ھەڵبژێرم؟) رێكخست. 

لە وۆركشۆپەكەدا بەڕێز د. ھیوا بەننا راگری فاکەڵتی پەرستاری تیشکی خستە سەر گرنگیی بەشی پەرستاری و پێشکەتوویی خوێندن لەم بەشەدا، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا کە تاقیگەکان لەگەڵ ستانداردی جیھانی ھاوشانن و ھەڵگری بڕوانامەی باوەڕپێکراوی جیھانین. 

لە بەشی دووەمی وۆرکشۆپەکە د. دارا عەبدوڵلا بەننا سەرۆکی بەشی پەرستاری سیمینارێکی سەبارەت بە ھەموو چاڵاکییەکانی بەشی پەرستاری و چۆنیەتی دۆزینەوەی ھەلی کار پاش تەواوکردنی ئەم بەشە، پێشکەشکرد.  

لەسەر داواکاری کۆلێژی پەرستاری د. زانا ئەحمەد قەساب ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە پزیشکی دەروونی، كە خاوەنی سەنتەرێکی تایبەت بە ناوی (ترەینینگ ئەکادیمی) بۆ پێگەیاندنی تاکی سەرکردە و دانانی پەیڕەو و پڕۆگرامی تایبەت بە خوێندن لە پۆلی دوازدەیە، لەم وۆرکشۆپەدا بەشدارییان كرد و تیشکیان خستە سەر ئەو خاڵە جەوهەرییانەی کە ھەر کەسێک پێویستە بیزانێت، تا بە سەرکەتوویی پسپۆرییەکەی ھەڵبژێرێت. لە رووی ماددی و مەعنەوی ئاسودە بێت لە کاری داھاتووی.

لە بەشێکی بابەتەکەیدا باسی گرنگی بوون بە پەرستارێکی سەرکەوتوو کرد و ئاماژەی بەوەدا كە چەند بەشی پزیشکی و بەشەکانی دیکە گرنگن، بەشی پەرستاری ئەگەر زیاتر نەبێت بەهیچ شیوەیەک کەمتر نیە.

ھەر لەم وۆركشۆپەدا قوتابیان بە تاقیگە پێشکەتووەکانی بەشی پەرستاری ئاشناکران و زانیاری تەواویان لە شێوەی برۆشەر و پانفلێت و ھەروەھا وەرگرت، رێنوێنی لە چۆنییەتی پێشکەشکردن بۆ خوێندن لەم بەشە كران.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *