شایان: لە ۱۱ی ئەیلوولی ۲۰۲۳ بەشی چارەسەری فیزیکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک وۆرکشۆپێکی نەتەوەیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی چارەسەری فیزیکی، رێكخست، كە تیایدا کۆمەڵێک پسپۆڕی چارەسەری فیزیکی و مامۆستایان و ژمارەیەك قوتابییان، بەشدارییان تێدا كرد.
لە پرۆگرامەكەدا قسەکەرانی وڵاتانی جیاواز، دکتۆر مەهدی خالید سەرۆکی بەشی چارەسەری فیزیکی لە کۆلێژی تەندروستی و تەکنیکی پزیشکی هەولێر، دکتۆر سورەجۆ سلێمان لە نایجیریا، دکتۆر جۆسان فرێتاس لە بەرازیل و ئامادەبووانیش دەرفەتی تایبەتیان هەبوو بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونی کرداری.
لە بەردەوامیی پرۆگرامەكەدا تیشك خرایە سەر پێشكەوتنەكانی چارەسەری فیزیایی، بە بەكارهێنانی تەکنیک و تەکنەلۆژیای دانسقە، کە شۆڕش لە بوارەکەدا دەکەن، بۆ گەیشتن بە ئەنجامی باشتر و بەرزکردنەوەی كوالێتی ژیان.
لە کۆتاییدا، جەخت لەسەر رۆڵی سەرەکی چارەسەری فیزیکی لە چاودێری تەندروستیدا كرایەوە، وەک پلاتفۆرمێک بۆ هاریکاری و داهێنان و بەهێزکردنی ئەم بوارە.