قوتابیانی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك بەشدارییان لە كۆرسی هاوینەی (باوهاوس) لە ئەڵمانیا كرد

شایان: كۆمەڵێك لە قوتابیانی بەهرەمەندی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک بەشدارییان لە كۆرسی هاوینەی باوهاوس 2023 لە وایمار لە وڵاتی ئەڵمانیا، كرد. بەرنامەكە لەلایەن ئەندامانی فاکەڵتی زانکۆی باوهاوس وایمار (BUW) و دامەزراوەکانی ترەو پێشكەشكرا، تیایدا تیشک خرایە سەر بابەتیی “ڤێرچواڵکردن، بینراوکردن و راستکردنەوەی وەڵامەکانی بینای شارستانی و پێکهاتەیی” و بابەتیی هەڵسەنگاندنی مەترسی بوومەلەرزە و چاودێریکردنی تەندروستیی پێکهاتەیی و بەکارهێنانی کۆنکرێتی گۆڕدراوی پۆلیمەر.

دكتۆر بەهرام حەیدەر سەرۆكی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك گوتی: سەركەوتنی قوتابییانی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك لە كۆرسی هاوینی باوهاوس بۆ ساڵی 2023 بەڵگەیە بۆ ئەكادیمیبوونیان و هەوڵدانیان بۆ برەودان بە ئەندازیاریی داهێنراو.

كۆرسی هاوینەی باوهاوس بەرنامەیەکی هاوینەی نێودەوڵەتییە لە زانکۆی باوهاوس ویمار لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەدەچێت. هەموو ساڵێک دەرفەتی بەشداریکردن لە کۆرسەکانی وەكو ئەندازیاری شارستانی، هونەر، تەلارسازی، تەکنەلۆژیا، میدیا و زمان پێشکەش دەکات.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *