سەرنجێک لە سەر گەردوون

محەمەد غەفار زاد

سەرنجێک لە سەر گەردوون

تا ئێستا بەنزیکەی 300 ملیار گالاکسی لە گەردووندا زانراوە، و نزیکەی 300 ملیار ئەستێرە لە گالاکسیکدا هەیە. گالاکسییەکان، ئەستێرەکان، هەسارەکان، بەدەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە و خولگەیەکی دیاریکراوی خۆیان هەیە. ئەستێرەکان، هەسارەکان و گالاکسییەکان کێشیان بە ملیۆنەها ملیۆن تەنە، لە بۆشاییدا بە خێراییەکی لە رادەبەدەر دەجوڵێن. زەوی بەخێرایی 1670 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە دەوری خۆێدا، و بەخێرایی 108,000 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا خۆر بەخێرایی 720,000 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەدەوری ناوەندی گالاکسیدا دەسوڕێتەوە. لە ڕێگای شیری بەخێرایی 950,000 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە بۆشاییدا دەجوڵێت. ئەم جموجۆڵانە ئەوەندە چڕن کە هەموو ساڵێک زەوی و خۆر 500 ملیۆن کیلۆمەتر لە پێگەی ساڵی پێشووی دوردەکەوێتەوە.

بەڵێ گەردوون وەک کۆشکێک وایە، ئەستێرەکان مۆمی ئەم کۆشکەن، زەوی تەنها ژوورێکی بچووکە لەم گەردوونەدا، خۆر چرا و گەرم کەرەوەیەتی و مانگ چرای شەوانییەتی. خۆر، چرا و ڕووناکی ئەم دونیایەی ئێمە 1,300,000 جار لە زەوی گەورەترە. گەرمی ناوەندی خۆر 20,000,000 پلەی سیلیزییە، وەک دەزانرێ ئاو لە 100 پلەی سیلیزی دەکوڵێ، ئەگەر بتوانرێ بە ئەندازەی سەری دەرزییەک لە ماددەی خۆر بهێنرێتە سەر زەوی، ئەوا ئەو ماددە کەمە دەتوانێ بە مەودای 160 کیلۆمەتر زەوی بسوتێنێ. زەوی بە بەردەوامی گڕ و گەرمی هەیە، ئەگەر هەموو زەوی خەڵووز بووایە، ئەوا نەیاندەتوانی بۆ ڕۆژێکیش سووتەمەنی خۆر دابین بکەن.

مەودای خۆر تا زەوی 150,000,000 کیلۆمەترە و مەودای ڕێگای شیری ئێمە 100,000 ساڵی رووناکییە، و خێرایی رووناکی لە چرکەیەکدا 300,000 هەزار کیلۆمەترە، بۆیە لێرەدا تۆ وێنای بکە، ئەگەر ئێمە بە موشەکێک کە خێراییەکەی 10,000 کیلۆمەترە لە چرکەیەکدا بڕۆین، ئەوا پێویستمان بە پانزە ملیار و هەشت سەد ملیۆن ساڵ دەبێت، بۆ ئەوەی لە سەرەتای گالاکسییەکەمانەوە بەرەو کۆتایی بڕۆین.

ئێمە دەزانین خۆر 1,300,000 جار لە زەوی گەورەترە. ئێستا تکایە با زیاتر سەرنجت لای ئێمە بێت، ئێمە باسی ئەستێرەیەک دەکەین کە لە ئەقڵی مرۆڤ بەدەرە، ئەستێرەی Cansitor Majors کە نیوەتیرەکەی 2100 ئەوەندەی نیوەتیرەی خۆرە، بە گەورەترین ئەستێرە ناسراوە ، ئەم ئەستێرەیە ئەوەندە گەورەیە زیاتر لە حەوت کواردلیۆن زەوی پێویستە تا پڕی بکاتەوە.

با ئەمجارە سەیری زەوی بکەین، زیاتر لە 8.7 ملیۆن جۆری زیندەوەر هەیە، ئەگەر هەریەکەیان بە کۆمەڵێک دابنێین، ئەوا لەسەر زەوی 8.7 ملیۆن کۆمەڵە هەیە و ئەندامی زۆری هەیە. بۆ نموونە، کۆمەڵەی مێشوولەکان لەیەک بەهاردا کە لەدایک دەبن، ژمارەیان لە هەموو مرۆڤەکان لە سەردەمی ئادەمەوە تا کۆتایی دونیا، زیاترە.  ئەم زیندەوەرانەی لەسەر زەوی دەژین هەموویان وەکو سووپایەک وان، کە جۆری جیاواز، چەکی جیاواز، جلوبەرگی جیاواز، فەرمانی جیاواز، شێوازی جیاواز، خواردنی جیاوازیان هەیە.

قۆناغی دووەم

بەشی پەروەردەی کۆمپیوتەر – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

سەرچاوەکان کەناڵی نوورشین – یوتوب

سکان بکە بۆ بینینی ئەم بابەتە لە یوتوب

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *