چۆنیەتی بەکارهێنان و کارلێکردنی دەرمانەکان

ئقۆناغی سێیەم

بەشی پزیشكی دەرمانسازی – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

  

لەم سەردەمەی ئێستا و لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەتوانین بە باشی ئاگاداری تەندروستیی خۆمان بین، چونكە وەرگرتنی  زانیاری لەسەر دەرمانەکان و ڕاوێژکردن بە پزیشكەكان زۆر ئاسان بووە، بە تایبەتی لە سۆشیال میدیادا، بەڵام کاتێک تووشی نەخۆشی دەبین، هەروا بە ئاسانی ناتوانین دەرمان وەربگرین، لە خۆمانەوە دەرمان بخوێن، یان کاتێک دەچین بۆ لای پزیشكی پسپۆر، بەبێ پێدانی هەموو زانیارییەكان بە تەواوەتی بە پویشكەكە، نابێت دەرمان وەربگرین و بەکاری بهێنین، چونکە لەوانەیە ئەو دەرمانە کاریگەری خراپی بۆ سەر تەندروستیمان هەبێت. بۆ نموونە، لەوانەیە دەرمانێک وەربگرین، ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن، یان بەرزکردنەوەی شەکرە، ئەگەر نەخۆشەكە شەکرە یان پەستانی خوێنی هەبوو، ئەوا کێشەیەکی زۆر مەترسیداری بۆ دروست دەکات، لەوانەیە ببێتە هۆی مردن. یاخود کاتێک چەند دەرمانێک وەردەگرن و دەرمانی دیکەشیان هەبووبێت، و هەموویان پێکەوە بخۆن،  لەوانەیە هەموویان پێكەوە کارلێک بکەن و کاریگەری خراپ لەسەر جەستە دروست بکەن، و ببنە هۆی ژەهراوی بوون. بۆیە وا باشترە پێش ئەوەی هەر دەرمانێک وەربگرن، پزیشكی پسپۆڕ بە تەواوەتی لەو نەخۆشی و دەرمانانەی کە هەن، ئاگادار بکرێنەوە.

 

لە خوارەوە چەند نموونەیەكی كارلێككردنی دەرمان لەگەڵ دەرمانی دیكە و هەروەها دەرمان لەگەڵ خۆراكەكانمان دەخەینە روو:

یەکەم

كارلێكردنی دەرمان لەگەڵ دەرمانی دیكە:

کاتێک دوو دەرمان یان زیاتر پێکەوە دەخۆین، لەوانەیە ئەو دەرمانانە کارلێک بکەن و کاریگەری خراپییان لێ بكەوێتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر کەسێک دەرمانی(zofran) وەربگرێ کە بۆ چارەسەری ڕشانەوە بەکاردێ، بەڵام ئەگەر ئەو نەخۆشەكە لەگەڵ دەرمانی (zofran) دەرمانی (Tikosyn) بەکاربێنێ، ئەوا کارلێک دەکەن و دەبنە هۆی خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و سەرگێژبوون و هەندێك جاریش لەهۆشچوون، تەنانەت لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.

 

دووەم

کارلێکردنی دەرمان لەگەڵ خواردن:

هەندێک دەرمان لەگەڵ خواردن کارلێک دەکەن، و کاری خۆیان بەتەواوەتی ئەنجام نادەن. بۆ نموونە دەرمانی (atrovastatin) كە بۆ چارەسەری زۆری ڕێژەی چەوری بەکاردێ، ئەویش لەلایەن ئەنزیمێک کە چەورییەکان تێکدەشکێنێ و فڕێیان دەداتە دەرەوەی لەش، کاتێک ئەو دەرمانە لەگەڵ (grapefruit)  واتا (سندی) بخورێت، ئەوا ئەو میوەیە ئەنزیمەکە بلۆک دەکات و ناهێڵێ کاری خۆی بکات، بەمەش دەرمانەکە کاری خۆی ناکات و ڕێژەکەی زۆردەبێ و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون.

 

سێیەم

کارلێکردنی دەرمان لەگەڵ هەندێک بارودۆخ

بەکارهێنانی دەرمانەکان بەپێی بارودۆخەکان دەگۆڕێ. بۆ نموونە (acetaminophen)  ئەوەی پێی دەڵێن (پاراسیتامۆل)ی ئازار شكێن، کە بەکارهێنانی لەلای زۆر کەس ئاساییە، بەڵام بۆ کەسێک ئەگەر نەخۆشی (جگەر)ی هەبێت، مەترسیدارە و نابێ ئەو دەرمانە بەکاربهێنرێ، چونکە (جگەر) تەندروست بێت، ئەو دەرمانە شیدەکاتەوە و دەست بە کاری خۆی دەکات، بەڵام ئەگەر کێشەی هەبوو، ئەوا ناتوانێت دەرمانەکە هەڵوەشێنێتەوە، بەمەش ڕێژەکەی لە لەشدا زۆر دەبێ، و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون.

 

Over the container لە سەر رەچەتەی دەرمانەکە:

هەر دەرمانێك كە دروست دەكرێت، هەموو زانیارییەكانی سەبارەت بە پێکهاتەكەی، بەکارهێنانی، ئاگادارکردنەوە و ڕێنماییەکانی، نووسراوەتەوە، كە خوێندنەوە و تێگەیشتنیان ئاسانە.  هەروەها لەناو ئەو رەچەتەی زانیارییەكانی دەرمانەكەدا، زانیاری لەبارەی  ئەگەری کارلێکەکانی دەرمانەکەی تێدایە. دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچێ، كە هەندێك جار لەگەل زانینی زانیاری نوێدا، ناوی دەرمانەکان دەگۆڕدرێن، هەر بۆیە گرنگە بە تایبەتی لە كاتی كڕینی دەرماندا، رەچەتەکەی ناو پاكەتەكەی بخوێنرێتەوە.

 

لیستی بەشەکانی  پێکهاتە چالاکەکان و مەبەست:  

  • ناو و بڕی هەر پێکهاتەیەکی چالاک
  • مەبەست لە هەر پێکهاتەیەکی چالاک

   

بەشی بەکارهێنانی رەچەتەکە :

  • زانیاری دەرمانەکە كە بۆچی بەکاردێت
  • یارمەتی دەرە بۆ دۆزینەوەی باشترین دەرمان بۆ نیشانە تایبەتەکانت

بەشی “ئاگادارییەکان” لە ناونیشانەکەدا زانیاریی گرنگ سەربارەت بە کارلێک و چاودێری دەرمان نیشان دەدات وەک:

  • قسەکردن لەگەڵ پزیشک یان دەرمانساز پێش بەکارهێنانی دەرمانەكە.
  • ئەو مەرجە پزیشکییانەی کە لەوانەیە دەرمانەکە کەمتر کاریگەری هەبێت یان سەلامەت نەبێت
  • لە چ بارودۆخێکدا نابێت دەرمان بەکار بهێنرێت
  • دیاریکردنی کاتێک بۆ وەستاندنی بەکارهێنانی دەرمانەکە

بەشی چۆنییەتی بەکارهێنانی دەرمانەکە لە رەچەتەکە ئەمانەی تێدایە:

  • درێژی کات و بڕی ئەو بەرهەمەی کە لەوانەیە بە سەلامەتی بەکار بهێنرێت.
  • هەر ڕێنماییەکی تایبەت لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرهەمەکە

بەشی “زانیاری تر” لە رەچەتەکەدا هاتووە:

  • زانیاری پێویست دەربارەی هەندێک پێکهاتە، وەک پێکهاتەی سۆدیۆم، بۆ ئەو کەسانەی کە کۆت و بەندی خۆراکیان هەیە یان هەستیارییان هەیە

بەشی “پێکهاتە ناچالاکەکان” لە رەچەتەکەدا هاتووە:

  • ناوی هەر پێکهاتەیەکی ناچالاک (وەک ڕەنگەکان، بایندەرەکان، هتد) کە لە دەرمانەکەدا هەیە

بەشی پرسیارەکان؟ یان   سەرنجەکان؟  لەسەر رەچەتەکە  (ئەگەر داخڵ بکرێت):

  • ژمارەی تەلەفۆنی سەرچاوەیەک دەنووسرێت، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دەربارەی بەرهەمەکە

چەند زانیارییەكی بەسوود:

کاتێک پزیشكی پسپۆڕ دەرمانێکی نوێت بۆ دەنووسێت، دەبیت باسی زانیارییەکانی   ناو ڕەچەتەی دەرمانەکە بۆ نەخۆشەكە بكات، بۆ نموونە، دەرمانێك کە ڤیتامینە یان کانزایە یان گیایە کە دەبێت نەخۆش وەریبگرێت، لەگەڵ ئەو خواردنانەی كە دەیخوات، بۆ ئەوەی وەك پێشتر ئاماژەمان پێدا، كارلێكی نەكەن و ئەنجامی خراپیان لێ نەكەوێتەوە.

پرسیار لە دەرمانسازەکە بکرێت بە دانانی پاکێجێک لەگەل رەچەتەی هەر دەرمانێک کە لە دەرمانخانە دەبرێت.

پێش وەرگرتنی هەر دەرمانێك، پێویستە ئەم پرسیارانە لە دکتۆر یان دەرمانساز  بكرێت:

+ ئایا دەكرێت ئەم دەرمانە لەگەڵ دەرمانی تر وەرگیرێت؟

+ بۆ ئەم دەرمانە، پێویستە چ جۆرە خواردنێك نەخورێت؟

+ دەرمانەکە لەگەڵ چی کارلێک دەکات؟ یان نیشانەی کارلێککردنی دەرمانەکە چییە كە پێویستە بزانرێت؟

+ ئەو دەرمانە یان ئەو دەرمانانە چۆن لە لەشدا كار دەكات؟

+ زانیاری زیاتر دەربارەی دەرمانەکە، واتا لە ئینتەرنێت یان راپۆرتی پزیشكی بەدەست بهێنرێت؟

رەچەتەی دەرمان ئەمانە روون دەكاتەوە:

  • دەرمانەکە بۆ چی بەکاردێت
  • چۆن دەرمانەکە ببرێت
  • كەمكردنەوەی مەترسی کارلێککردنی دەرمان و کاریگەرییە نەخوازراوەکان.

سەرچاوە:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *