منيک لە تۆدا

[su_note note_color=”#f4f4f4″ text_color=”#000000″ radius=”3″ class=”” id=””]
[su_custom_gallery source=”media:5655″ limit=”20″ link=”none” target=”self” width=”140″ height=”140″ title=”never” class=””]
بەناز سەمەد رەسووڵ
قوناغی یەكەم
بەشی یاسا – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

لەو هەموو ڕەنگەی ژیاندا
رەش و سپی بە من بڕا
سپی، بۆ تاڵی پرچم و
رەشیش، بۆ رۆژگاری سییا
لە سەختیی بڕیارەکاندا
غەم و گریانم پێ بڕا
غەم، بۆ ڕۆژانی تەمەنم و
گریانیش بۆ شەوی تەنیا
من لە حەسرەتی دوورییدا
تۆ و چاوەڕوانیم بە بەركەوت
تۆ، بۆ نێو رۆح و خەیاڵ و
چاوەڕوانییش، بەر ژینم كەوت
لە متمانە پێکردندا
هیچ و شکانم پێ بڕا
هیچ، بۆ هیچبووەکانم و
شکانیش لە دڵپاكیمدا
لە کاتە تەنیاییەکاندا
دەسڕ و ژوورێكم پێ بڕا
دەسڕ بۆ سڕینی فرمێسك
ژووریش بۆ ئەو دەنگەی گریا
لە لاپەڕەی دەفتەرەکان
شیعر و پێنووسم پێ بڕا
شیعر، هەر بۆ یادی تۆ بوو و
پێنووسیش، بۆ تۆی پێ نووسرا
لەنێو ئەلف و بێی نووسیندا
هەر پیتەكانی تۆم بۆ ما
منیان پڕ كرد لە ناوی تۆ و
ناو لە فەرهەنگمدا نەما
لە یادی دیدارەكاندا
مەستی و نغرۆبوون بۆ من ما
مەستبوون لە چاوەكانتدا و
نقوومبوونیش لەنێو سیما
لەنێو سیحری نیگاکانتا
شێتی و ئاوارەیی جێ ما
شێتبوونەكە لەپێناو تۆ و
ئاوارەییش بەدوای تۆدا
دوورییت هێندە دووپات بۆوە
ئاسمان و ڤینۆسم بۆ ما
ئاسمان بۆ وەسفی دوورییت و
ڤینۆسیش كەوتم لەبەریا
لەنێو گشت گفتوگۆكانماندا
بێدەنگبوونم بۆ مایەوە
وشە، كە دایم سەوز بوو

دوای تۆ مرد و نەژیایەوە

[/su_note]