ناڵە

شنیا محەمەد
قۆناغی دووەم
بەشی شیكاری نەخۆشییەكان – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

 

هەر ئەوەندەی

بێدەنگ و لەسەرخۆ

لەگەڵ گۆرانییەكانتدا دانیشتیت

ئیتر بەڕاستی، هەموو شتێک

لەو کاتەوە دەست پێدەکات

یادگارییەكانت، لەو دەمەدا

هەر هەموویان دێنەوە،

بانگت دەکەن، ڕاتدەکێشن

هاوار دەکەن: من! من! من!

ئاه… هەناسەیەکی سارد

هەناسەیەکی هێندە سارد،

تا ناو خانەکانت دەیبەستێ،

+ چی بوو؟

– هیچ،

تەنیا چاوەکانت هاتنە خەیاڵمەوە..

نازانم تۆ چۆن بیرت دەکردەوە،

بەڵام خۆ ئەو،

ڕۆژێک نەبوو بیرت لێ نەکاتەوە

ساتێك نەبوو

لەگەڵ بیرەوەرییەكانی تۆدا نەژیێتەوە

چەند تینوو بوو!

دەمێ بینی

لەناو کاسەیەکی بچووکدا

بە قەتیسی ماوەتەوە

+ کێ بوو؟

– هیچ كەس،

هەموو شتێک بریتی بوو لە سەرابێک

كە ئاوا بوو نایەتەوە…

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *