پەنجەرەى ھيوا

زەينەب موحسین قادر
قۆناغى سێيەم
بەشى پزيشكى دەرمانسازى – زانكۆى نێودەوڵەتى تيشك – ھەولێر

 

شوێنێكى ئارام، ژوورێكى پڕ لە ھيوا، پەنجەرەى ژوورەكەم دەيڕوانیيە باخچەيەكى گشتى، بينينى منداڵەكان دڵخۆشى دەكردم، كاتێك ياريان دەكرد و دەم بە خەندە بە دواى يەكدا رايان دەكرد. دەنگى پێكەنينيان ماناى دڵخۆشى دەبەخشى. دەنگى شنە با و دەنگى باڵندەكان وەك ئاوازێكى ھيوا بەخش، فێرى چێژ بەخشينیان دەكردم. لە ھەر سات و كاتێك دەفڕن، فێرى بەرگەگرتنى سەختى ژيانم دەكەن. ئاسمانەكانيش پێم دەڵێن، ھەموو ناخۆشيیەك كۆتايى ھەيە و خۆشى بەدوایدا دێت، ھەر وەك خواى گەورە دەفەرمووێ (فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا). لە پەنجەرەكەوە سەيرى دەرەوەم دەكرد و چاوەڕێى ئەو منداڵانەم دەكرد كە نەخۆشن و دێن بۆ چارەسەر.

يەكەم رۆژە دەست بەكاربوونم بوو، ھەموو ئامادەكاریيەكانم كردبوو، تاكو منداڵەكان دڵخۆش بكەم. چەند رۆژێك پێشتر چەندين يارى منداڵان و شيرينيم كڕيبوو، ھەموويانم پێچايەوە و كردمن بە ديارى جوان جوان و شيرينیم ئامادەكرد. ھەموو ئەمانە بۆ ئەوە بوون تاوەكو منداڵەكان پزيشكيان خۆشبوێ و لێيان نەترسن. دەمويست بزانن پزيشك و چارەسەركەر ترسناك نين. لە كۆمەڵگاى ئێمەدا منداڵەكان لە چارەسەر دەترسن، چونكە بە هەڕەشەی بردنمان بۆ لای پزیشك و دەرزی لێدان، دەیانترساندین. لە مێشكى منداڵەكانى ئێمەدا ترس دروست بووە، دەمويست ئەو ترسە نەھێڵم، بەڵام كاتێك دەبى بە پزيشك، بەرپرسیارێتییەكە جیاوازترە،  ژیانی ئەو منداڵانە لە بەردەستی ئێمەدایە، ئەوە دەبوو بە بەرپرسيارێتى ئێمە زیاتر لە دڵنەواییان.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *