!ژیان

خەڵات سابیر
بەشی پەروەردەی فیزیا
قۆناغی دووەم

زۆر جار ئەوەندە, تورەین ئەوەندە ڕقمان لەخۆمانە کە تەنانەت لە هەناسەدانی خۆمان بێزارین. ناتوانین قبوڵی لاشەی خۆمان بکەین چ جای ئەوەی هەر ڕۆژەو کێشەیەک روومان تێدەکات. ئەوەندە پڕ دەبین وا هەست دەکەین دەمارەکانی مێشکمان لە ئاڵۆزیدا دەتەقێن. ئەوندە بێزار دەبین بە جۆرێک خۆمان لا نامۆیە, لە پڕ بیردەکەینەوە، ئەوە منم، چی بووە هۆکاری ئەوەی ئاوا کۆنترۆڵ لەدەست بدەم. ئایا من ئاساییم هەر وەک خۆمم، یان چی گۆراوە لە من!

ئێمە كەسی ئاسایین، هەتا ئەوکاتەی ئەو کاردانەوانەمان بەرامبەر بە ژیان بەرامبەر رووداوەکان, بەرامبەر ناخۆشییەکان ,بەرامبەر هەستەکان هەبێت. تێیدەپەرێنین وەک ئەوەی هەر بوونیان نەبووبێت, بۆ چەند رۆژێک دواتر تەواو جیاواز دەبین, كە توانای گۆڕانمان هەبێت کەواتە توانای کۆنترۆڵکردنی ترسەکان,حەزەکان,خراپییەکان و هتد..دەبێت،  هەمووی لە ژێر دەسەڵاتی خۆماندایە, خۆمان خاوەنی کۆنترۆڵی ژیانین، كەواتە بۆچی رادەستی كەسی دیكەی بكەین. ئامادەبن بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر ئەگەرێك، خۆتان دەتوانن رووبەرووی ببنەوە، نەك كەسێكی تر.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *