گەشتیک بەرەو مەرگ

محەمەد عومەر عەزیز
قۆناغی یەكەم
بەشی یاسا – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

بـیـنـیـــی دەسـتـەکـانــی ئـەلـەرزیـن، هـێـزی جووڵەیان تـیــا نەمابوو، رۆحـی فـڕکـان فـڕکـانی بــوو بۆ هاتنە دەرەوە لە جـەسـتـەی، لـەوکـاتـەدا تـەنها چاوەکانی ئـەســوڕاند، سەیــرێـکی بـاوکی کرد.. بـەچـاوی پــڕ لە فرمـێـسـك و خـۆشـەویـسـتــیی باوكی پێی گووت، شـێـرەکەم.. شــێـرەکــەم دەهـەڵـسەوە، تــۆ بـەهـێــزی، دەهـەڵـســە کوڕە شیرینەکەم، دەهـەڵـســەوە کـورە گـەورەکـەم.. دڵـۆپ دڵـۆپ فـرمـێـسـکــی پڕ لەئـاهـ و حـەسرەتــی جــگــەر گــۆشــەکــەی وەک جـۆگـەلـەی دوای بـاران بــەخــوڕ بـەسـەر روومـەتــە لێڵ و پــڕ لە خـەمـی جگــەرگــۆشــەکــەی ئـەهـاتــە خوارێ. ئــەیویــســت بە باوكی بـڵـێـت، بـاوکـەگـیـان لـە بـاوەشــم بـگرە، لە ئامــێــزی خــۆتـم بـێـبـەش مــەکــە.. كەچی لــەو دوا ســاتـانەی ژیانیدا نـەیدەتــوانی هەسـتـەکـانـی دڵیشی بدرکـێـنێ، گــوێـی لـێـبــوو یـەکـێـک هـاتــە ژوورەوە و وتی، جەرگەکەم، کـوڕە گــەورەکـەم، کوڕە نـازدارەکــەم، بــەجــێـم نەهـێـڵی، ئـاگـر لـەنـاخـــم بـەر نـەدەیت، ئـیـتـر بـەرگـە نـاگـرم، دوای تــۆ مـنـیــش ئـەمـرم مـنـيـش لەگەڵ خـۆت ببە.. ئەویـش تـەنـها ئەیتوانی ســەیـریـان بـکات.. رۆحی لـەگـەڵ لاشــەی شــەڕیان بـــوو، ئەو دەیویست زوو لەلاشەكەی جودا بێتەوە، ئەویش نەیدەویست دەستبەرداری بێت.. لەبەر ناڵە و گریانی كەسە نزیكەكانی دەیویست بە هەر نرخێك بێت بـگـەڕێتەوە، ژیـان بەجێ نەهێڵێ و بـاوشـێـک بـەدایـکـی   ..شـیـریـنیدا بكاتەوە.. بـگـەرێتـەوە، دەسـت و پـێـەیـە قڵیـشــاوەکانـی بـاوکـی مـاچ بـکات، بـیـانگـوشـێ بە خۆیـەوە، بەڵام

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *