ئازاد عوسمان حمد
قۆناغی چوارەم
بەشی پەرستاری – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر
بەڕێوبەری کۆمپانیایەک پرسیار لەسێ کارمەندی کۆمپانیاکەی دەکات و دەڵێت: (5=2+2) ؟
یەکەمیان دەڵێت بەڵێ گەورەم دەکاتە 5 .
دووەمیان دەڵێت دەکاتە 5 ئەگەر یەکێکی بۆ زیاد بکەین.
سێیەم دەڵێت نەخێر ناکاتە5 .
بۆ ڕۆژی دواتر فەرمانبەری سێیەم لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە.
جێگری بەڕێوبەر پرسیاری لەبەڕێوبەر دەكات، بۆچی فەرمانبەری سێیەمی دوورخستەوە؟
بەڕێوبەر گوتی: فەرمانبەری یەکەم درۆی کرد، زانیشی درۆ دەکات، بۆیە ئەم جۆرەمان پێویستە. دووەمیان زیرەکە، دەشزانێت زیرەکە، كەواتە ئەم جۆرەشمان پێویستە. سێیەمیان ڕاستگۆیە، زانیشی كە ڕاست دەکات، ئەم جۆرەیان باش نیە و نابێت هیچ کارێكی پێ بسپێردرێت، و لێرە جێگەی ئەو جۆرە كەسانە نابێتەوە، ئەوانە نەویستراون.
دواتر بەڕێوبەر پرسیارەكە ئاراستەی جێگرەکەی دەکات و دەڵێت: ئێستا تۆ پێم بڵێ (5=2+2) ؟
لە وەڵامدا جێگرەکەی گوتی: گەورەم یەکێکی وەک من ناتوانێت لێکدانەوە بۆ قسەی زانا و دانایەکی وەکو تۆ بکات.
بەڕێوبەر گوتی: ئەم جۆرە دووڕووە، پێویستە و خۆشەویستە، كەواتە ئەم جۆرەشمان دەوێت.
ئینجا ئێستا ئێوە بیڵێن 2+2=5؟