مێژووی چل ســاڵ بەر لە ئێستا

ئامادەکردن _ د. تۆڵە فرج

ســـاڵ (١٩٧٨)ە، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی خوێندنی باڵایە لە زانکۆی سلێمانى

قوتـــابیانی کورد ئەوکات لە نێو دۆخی سیاسی و زانستخوازی وەک داینەمۆی زۆرترین چـــالاکییەکان بوون شــان بە شانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە شارە جیا جیاکانی عێراقی ئەوکات و هەرێمی کوردستانی ئێستا، بوونی کارەکتەری جۆراوجۆر لە خودی زانکۆکان لە کەسانی ئەدەبی لە نووسەر و شــاعیر و ئەکتەر و ڕۆژنامەنووســان، ڕۆڵێکی تەواو کاریگەر و بەرچـــاویان هەبووە لە پاڵپشتی دەڕبرین لە دۆزی گەلێکی ستەم دیدە و مــــاف خوراو.

لە دوای هەنگاوە ئەرێنيیەكان، هەلەکان چـــــاکتر  دەڕەخسێن و وریایی و لێهاتوویی مامۆستایانی زانکــۆ دەگەێنن بەوەی کە کاتی ئەوە هـــاتووە ئەو تێهەڵکێشە نهێنییەی لە بەڕگریکردن لە مافی گەڵی کورد لە زانکۆکاندا هەبوو، لێرە بەدواوە بە ئـــاشکرا زەمینەســازی بکرێت بۆ هەنگاوی کرداری لە نیشاندانی ئەو ڕاستیانە و کردارەکان لە بەند و بڕیارەکانی زانکۆدا شوێنی بکرێتەوە. ئەوە بوو بە کۆی دەنگ سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەم جـــار بڕیاری دیزاینکردنی بەرگی ئاهەنگی دەرچـــووانی خوێندنی باڵای دا، وەکو سەرەتایەک بۆ چەسپاندنی ماف و مۆرکی کوردبوون لە نێو زانکۆکاندا بە شێوەیەكی ئـــاشکرا.

هەست و دڵخۆشیی مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان و خانەوادەکانیان لە نێو شـــار و برا پێشمەرگەکان لە چیا، و زیاتر لە چڵ ســـاڵ سەرکێشییەکانی کوردستان، ئەستەمە تەنها بە نووسینێك یان گێڕانەوەیەكی زارەکی سەرنجی نەوەکانی ئێستا راكێشێت.

بە خۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ گۆڤــاری شایان و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک دەکەین بە سەکۆی گێڕانەوەی زیندووی ساڵی ١٩٧٨ و ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی خوێندنی باڵا، ئەویش بەنیشاندان و باسێکی کورتی ئەو بەرگە لە زاری قوتابیی خوێندنی باڵا و شایەتحاڵی چڵ ســاڵ بەر لە ئێستا، كە ئێستا ئەو شایەتحاڵە پسپۆڕە لە بواری کیمیای ئەندامی و ڕاگری فاکڵتی زانستە کردارییەکانە لە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک.

پڕۆفیسۆر د.فائق حسین، بە جۆشی کوردبوونی ئەو کاتەوە باس لە چەندین کەسایەتی و ئازایەتی مامۆستایانی ساڵی ۱۹۷٨ دەكات و دەڵێت:

هاوکات لە بڕیاری بوێرانەی پۆشنی جل و بەرگی ئاهەنگی دەرچوون بە بەرگێک کە ڕەنگدانەوە و ڕێزلێنان لە پەروەردەی حوجرەکان لە سەردەمی بەر لە بوونی زانکۆ و بەرگی کلتووری کوردەواری کە بە یەکێک لە دڵخۆشترین بڕیارەکان دانرا، هەر ئەوەش بوو وای لێ كردم بڕیار بدەم لە هەرچی نەهامەتی و ماڵ وێرانی و دەربەدەری ساڵانی ڕابردوومان، پارێزگاری لەم بەرگەم بکەم و بەخۆشحاڵیەوە نەوەکان بە بینین و گێرانەوەی ئەوێ ڕۆژێ ئاشنا بکەم.

ئامادەکردن _ د. تۆڵە فرج

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *