نامە نەگەیشتووەکان

عمر نجم الدین محمد

توێژەری یاریدەدەر

بەشی پزیشكی دەرمانسازی – زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك – هەولێر

 

 

ئەو نامانەی هەرگیز نەگەیشتن جوانترین و پڕهەستترینی نامەکانن، ئەو نامانەن کە پڕن لەو وشە شیاوانەی کە هەستەکان لە خۆ دەگرن. نامە نەگیشتووەکان لە دڵەوە هەڵقوڵاون، هەستەکانن ڕاستەوخۆ بوونەتە ڕستە، بێ خەوش و بێ درۆن، ڕەنگە دەیان نامەی نەنێردراو لەگەڵ خۆمان بنێژین، ئەو نامانەی کە ڕۆژانە دەیان خوێنینەوە، دووبارە و دووبارە، وێڵ و سەرگەردانی وەڵامن، نامەکان تامەزرۆی چاوەکانن تا بیانبینن، تامەزرۆی گوێیەکانن تا گوێیان لێبێت، هەتا دێت و وشەکان تۆختر و تۆختر دەبن و هەستەکانیش قوڵتر دەبن و نامەکانیش درێژتر و درێژتر دەبن. ئەو نامانە بوون کە لە سەختترین ڕۆژەکانمان و لە تاریکترین شەوەکانمان و لە قوڵترین هەستەکانماندا نوسرابوونەوە. ئەو نامانەی كە نەگەیشتن ڕەنگە زۆر شتیان گۆڕیبا، ئای چەندە نووسینیان قورسن و چەندە لە دڵماندا سەختن، کە تاکە کەس هەر خۆمانین کە دەیان نووسین و هەر خۆمانیشین کە دەیانخوێنیەوە. دیارە ئەو نامانەی كە نەگەیشتن قەدەریان نەگەیشتن بووبێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *