هـەسـتـیاری و ئـاڵـنگـارییەکـانـی

 

هەستیاریی یان حەساسیەت، جۆرێکە لە وەڵامدانەوەی لەڕادەبەدەری سیستەمی بەرگری لەش. نەخۆشییەکی باوە، لە كاتێكدا روودەدات كە سیستەمی بەرگری لەش بە‌هەڵە ماددەیەکی بێ زیان کە پێی دەوترێت دژەپەیداکەر وەک هەڕەشەیەک دەستنیشان دەكات، وەكو:

هەندێک خۆراک و دەرمان، چەوری ئاژەل، مووی گیانەوەر، پەروانەی ناو تۆزوبا، پێوەدانی مێروو و … هتر. هەرچەندە دژەپەیداکەرەکان هۆکاری نەخۆشی نین، بەڵام دەبێتە هۆی کاردانەوە لەلای کۆمەڵە خەڵکێک، بۆ نموونە هەستیاریی مۆز جۆرێکە لە هەستیاریی خۆراک. هەستیاریی خۆراک کاتێک ڕوودەدا کە سیستەمی بەرگری لەش بە هەڵە خۆراکێک وەک هەڕەشەیەک دەستنیشان بکات. لەهەمان کاتدا سیستەمی بەرگری لە کاردانەوەدا ماددەی کیمیایی هیستامین دەردەدات، و بە دەردانیشی دەبێت بە هۆکارێک بۆ دەرکەوتنی نیشانەکان. هەندێک دەرمانیش دەبنە مایەی هەستیاریی وەک ئەو دەرمانانەی کەوا بەبێ ڕەچەتە وەردەگیرێن وەک، ئەسپرین دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردن و ڕەبۆ بەبێ ئەوەی سیستەمی بەرگری بە ئامانج بگرێت، یاخود دەرمانە گیاییەکان، هەرچەندە دەکرێ هەستیاریی دەرمان لەگەڵ دەرمانی تردا دروست ببێت.

بێگومان بە گوێرەی وەڵامدانەوەی هەستیاریی، دەتوانێت لە سووکەوە بگۆڕێت بۆ توند، و نیشانەکانی وەک پژمین، خوران، ئاوسان، کۆکە، پەڵە، گیرانی لووت و … هتر لەخۆدەگرێت. ڕێنماییە تەندرووستییەکان دەكرێت گۆڕانکارییان بەسەردا بێت. هەندێک لەو نەخۆشانە ڕەنگە بێزاربن بەدەست کارلێکەکانی هەستیاریی توند کە هەڕەشە لە ژیانیان دەکات. ئەو خانانەی کە پێشتر تووشی دژەپەیداکەرەکە بوون، دەرمانەکانی دژ بە هیستامین یارمەتیدەر دەبن بۆ لابردنی کاریگەرییەکانی هیستامین، بەو شێوەیە هەندێک لە نیشانەکانی هیستامین نامێنێت.

١. کاردانەوەی سووک، ئەو نیشانانەی کەوا تەنها شوێنێکی لەش تووش دەکەن، وەک کزانەوە، ئاوەچۆڕە.

٢. یشانەکانی کاردانەوەی مامناوەند لە شوێنە جیاوازەکانی لەشدا دەردەکەوێت. کزانەوەی چاو لەوانەیە لەگەڵ کزانەوەی قوڕگ و ھەناسەسواری بێت.

٣. لە هەندێک حاڵەتدا هەستیاریی دەتوانێت ببێت بە هۆکاری کاردانەوەی توند و مەترسیدار بۆ سەر ژیان کە بە ئەنافیلاکسی ناسراوە، کە پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەنووکەیی هەیە، چونکە زۆر دەگمەن و مەترسیدارە. هەروەها لەوانەیە هەستیاریی ببێتە هۆی تەنگەنەفەسی (ڕەبۆ).

سەرەڕای ئەوەی هەستیاریی سەرچاوەیەکە بۆ نارەحەتی و زەحمەتیی ژیانی ڕۆژانەی تووشبووان، بەڵام بە دەستنیشانکردن و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندرووستییەکان، ئەگەری ئەوە هەیە ئەوانەی کەوا هەستیارن ژیانێکی تەواو و ئاسایی بەڕێوە ببەن.  بۆ ئەوانەی تریش دەبێت ڕێ و شوێنی پێویست بگیرێتەبەر. لە زۆر کاتدا بۆ زاڵبوون بەسەر هەستیاریی ڕێگای زۆر سادە دەگیرێتە بەر لەوانە، خۆبەدوورگرتن و دوورکەوتنەوە لە ماددە حەساسییەکان، بەڵام لە هەندێک کاتدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەستیاریی دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا بێت.

 

 

سەرچاوەکان:-

١. لە بڵاوکراوەیەکی (U.S – National Institute of Allergy and Infectiouse Diseases)؛ بەناونیشانی (Food Allergy­An Overview) .

٢. لە پەڕەی فەرمی (U.S ­ National Library of Medicine ­ Medicine Plus).

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *