وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک دەکات

 

 

 

 

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەریی شاندێکی وەزارەت ڕۆژی ٩ی ئایاری ٢٠٢١ سەردانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک-هەولێری کرد

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئیدریس هادی، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک، پێشوازیی لە شاندی میوان کرد و بەیەکەوە سەردانی سەرجەم فاکڵتییەکان و بەشەکانیان کرد. هاوکات دوو باڵەخانەی نوێ بۆ هەر یەک لە خوێندنی باڵا لە فاکڵتیی پزیشکی ددان و بەشی تاقیگەی فاکڵتیی ئەندازیارییان بەسەر كردەوە

دواتر لە وتارێکدا، دکتۆر ئیدریس هادی باسی لە دوایین دەستکەوتە ئاکادیمییەکانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک کرد و ڕۆشنایی خستە سەر هەوڵەکانی زانکۆ بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن سەرەڕای ئەم قەیرانە تەندروستییە جیهانییە کۆڤید-١٩

لەبەرامبەردا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوپاسی ستاف و مامۆستا و قوتابییەکانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشکی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندن لە هەرێمی کوردستان. بەرێز د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا دەستکەوتەکانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشکی، بەتایبەتی لە بواری دانپێدانانە نێودەوڵەتییەکان بەرز نرخاند و جەختی کردەوە کە گرنگە ناوەندە ئاکادیمییەکان خۆیان بۆ ئاستی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پەرەپێبدەن

لە کۆتاییدا، وەزیری خوێندنی باڵا پاڵپشتیی وەزارەتەکەی بۆ زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن

 

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *