کاریگەریی وەرزش لەسەر کۆمەڵگە

 

 

 

 

محەمەد حاتەم كاكەمین

کردنەوەی ھەر جێگایەکی وەرزشی، وەکو ئەوە وایە زیندانێکت ڕووخاندبێت، وەرزشکردن بەسوودە بۆ توانای جەستەیی و ڕێکیی لەش و تەندروستیی گشت تاکێک، بۆیە لە سەرانسەری جیھان گرنگی بە وەرزش دەدرێت. لە زۆر وڵاتان وەرزش بووەتە سیمبولی پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی وڵاتان، یا زۆر جار مرۆڤ وەرزش دەکا بۆ لاوازکردنی خۆی چ بە یاری چ بە ئامێری وەرزشی، وەرزش ھۆیەکە بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات لەڕووی ئابوورییەوە بەوەی کە وڵات میوانداریی پاڵەوانییەتییەکی گەورە بکات و میوانداریی پاڵەوانێتییەکانیش ھۆیەکی ترە بۆ ناساندنی کولتووری وڵاتەکە، بەوەی گشت میدیاکارانی جیھانی گرنگی بە شوێن و پاڵەوانێتییەکە دەدەن

وەرزش لەسەر گەنج کۆمەڵێک کاریگەریی دەروونی و جەستەیی ھەیە، کاتێک گەنج ڕوو لە وەرزش دەکات ئامانجێک دەدۆزێتەوە، وا دەکات کاتێکی دیاریکراوی بۆ دابین بکات، لەو کاتەدا بیری ئەو گەنجە تایبەت دەبێ بە وەرزشەکەی، بۆ نموونە ئەگەر رۆژانە دوو سەعاتی بۆ تەرخان بکات وردە وردە لێی دەبێ بە نەریتی رۆژانەی ژیان، تاوەکو وای لێ دێت بێ وەرزش ئۆقرە ناگرێ و بەبێ چالاکییە وەرزشییەکان ھەست بە بۆشایی دەروونی و جەستەیی دەکات، بێگومان لە دوای بەردەوامیەکی زۆر ئەزموون دروست دەبێت و ھەمیشە ئەم مرۆڤە بیر لە پەرەدان بە وەرزشەکەی دەکات و ھەوڵی نوێگەری دەدات

وەرزش وا دەکات لەشێکی تەندروستی ھەبێت، دوور بێت لە نەخۆشی و تەمبەڵی و بە یاساکانی وەرزش ئاشنا بێت، زۆر ھۆکار ھەن لە ژیانی ڕۆژانەی گەنجانی ئەم سەردەمە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی گەنجەکانمان دروست دەکەن، بەتایبەتی جگەرە و نێرگەلە و  ماددە کحوولیەکان و مادە ھۆشبەرەکان، بەهۆیانەوە ئەو گەنجە سەقامگیری لەدەست دەدات و لە ئایندەدا کاریگەریی خراپی لەسەر ژیانی دەبێت

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی وەرزش ئەوەیە کە کەسی وەرزشوان متمانەی بە خۆی بێت لە کەسانی لاواز تووڕە نابێت و ئەگەر رقێكی لە دڵا بێت لە وەرزشەکەی بەتاڵی دەکاتەوە

لێرەدا ناکرێ خانمانیش لەو بابەتە گرنگە لەبیر بکەن، وەرزش لە تەندروستیی مرۆڤەکاندا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، بەڵام زۆربەی خانمانی کورد خۆیان لە ئەنجامدانی چالاکیی وەرزشی دەدزنەوە، لە حاڵێکدا ژنان بە هۆی سیستەمی جەستەیانەوە زیاتر لە پیاوان پێویستیان بە وەرزشە، بۆ نموونە ژنان بە بەراورد بە پیاوان زووتر تووشی هەڵوەرینی ئێسکەکان دەبن، ئەمە لە کاتێکدایە وەرزشکردن پێش بەم نەخۆشیە دەگرێت و تەندروستیی ئێسکی خانمان مسۆگەر دەکات

کاریگەریی وەرزش لەسەر ناوبانگی وڵات

وەک ئێمە کە دەزانین وڵاتان وەرزش وەکوو پیشەیەک و سەرچاوەی داهات بۆ وڵات سەیر دەکەن، وەرزش حەڤدەیەمین سەرمایەداریی دونیایە و وڵاتان سەرمایەیەکی تایبەتیان بۆ وەرزش دابین کردووە بۆ ئەوەی ئاڵاکەیان لە پاڵەوانیەتییە جیھانیەکان و ئۆڵۆمپیادەکان بگەشێتەوە و ناویان ھەبێت لە دنیادا، جگەش لەوەش سەرمایەیەکی زۆر دێتە وڵاتەکەوە بەھۆی وەرزشەوە و بەو جۆرەش گەنجەکانیان سەرقاڵ دەکەن، بەھۆی ئەوەشەوە ساڵانە ملیۆنان گەشتیار ڕوو لەو وڵاتە دەکەن ئەمەش سەرمایەیەکی زۆر بۆ ئەو وڵاتە دێنێیت، ھەندێ لە کۆمپانیا جیھانیەکان وەک

(addidas, puma, Knick)

(rogbe football basketball )و چەندان کۆمپانیای تر لە بواری وەرزشدا کار دەکەن، نزیکەی ١٠٠٠٠ جۆری کەلوپەلی وەرزشی بەرھەم دەھێنێت، بۆ نموونە تۆپ وەکو تۆپی

چەندان جۆری تر، بێجگە لەوەش ھەر جۆرە وەرزشێک جلوبەرگی تایبەتی خۆی ھەیە، ئەمانە بازاڕەکانی جیھانیان داگیر کردووە، جگە لەوە چەندان ھەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێ. زۆربەی  NBA وڵاتان روویان لە جۆرە وەزشێکە و پێی بەناوبانگ بوون، وەک بەڕازیل بەناوبانگە بە تۆپی پێ و پێگەیاندنی یاریزانان، ئەمریکا بەھۆی بوونی خولی

تۆپی باسکە بووەتە سیمبوڵێکی ئەم وڵاتە، چین بە یاریی تۆپی سەرمێز بەناوبانگە، ڕووسیاش لە تۆپی بالە بەھێزترین پاڵەوانە، سوودەکانیشی لەسەرەوە باسمان کرد کە ھەم لایەنی ماددی و مەعنەویشەوەیە، بۆیە پێویستە ئێمە وەکو گەنجانی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەتی و عێراق بە گشتی، گرینگییەکی زۆر بە وەرزش بدەین و پاش نەکەوین لە ڕێزبەندی وڵاتانی جیھان، پێویستە بە شێوەیەکی گرنگتر و فراوانتر، بایەخ بە وەرزش بدەین و وا لە گەنج بکەین وەرزش ببێتە بەشێك لە كولتوور و ژیانی رۆژانەیان

 

 

 

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *