چالاكیی “چۆن هاوکار بم” لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکانەوە  

 

 

 

شایان

لەژێر دروشمی “چۆن هاوکار بم” بەشی شیکاریی نەخۆشیەکان/فاکڵتیی زانست لە زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک، بە هاوکاریی خوێندكارانی قۆناغی سێیەم، لە ڕێکەوتی ۱٨ی ٥ی ۲۰۲۱ لە شاری هەولێر، لە قوتابخانەی (ئامادەیی کوردستانی گەورە)ی ناحکوومی، چەند چالاکییەکی پەیوەست بە هۆشیاریی تەندروستیی سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا و چەند پشکنینێکی خێرا بۆ نەخۆشییەکانی (شەکرە، پاڵەپەستۆی خوێن، دیاریکردنی جۆری خوێن) ئەنجام درا

ئەمە وێڕای پێدانی زانیاریی زیاتر دەربارەی ئەم نەخۆشییە بەربڵاوانەی نێو کۆمەڵگە، وەکو تاوتوێکردنی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە دڵ و پاڵەپەستۆی خوێن، نەخۆشیی درێژخایەنی شەکرە، جۆرەکانی، هۆکار و خۆپارێزی، جۆرەکانی خوێن و پێویستی لە کاتی خێرادا، کۆئەندامی هەناسە، پێکوتە و پرسە باوەکانی پەیوەست بە پەتای کۆرۆنــــا و گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەڕێگەی پێشکەشکردنی زنجیرە سیمینارێک لە لایەن قوتابیانی ئەو بەشەوە، ئەوەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستیی تاکەکانی کۆمەڵگە و گواستنەوەی زانست و زانیاریی دروست بوو

 

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *