گرفتی قەڵەوی و كێشی زیاد، لە وۆركشۆپێكی كۆلێژی پەرستاریدا

 

شایان
رۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ کۆلێژی پەرستاریی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك، وۆرک شۆپێکی ئۆنلاینی بە ناوی (زیادیی کێش و قەڵەوی: ھۆکارەکان، خۆ بەدوورخستن و چارەسەرکردنی) رێك خست

وۆرک شۆپەکە سەرەتا بە وتارێک لە لایەن د. ئیدریس ھادی، سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆی نێودەوڵەتیی تیشك دەستی پێكرد، پاشان پ. د. ھیوا بەننا، ڕاگری کۆلێژی پەرستاری لەگەڵ د. ڕێباز لەک، پزیشکی پسپۆڕ لە ڕێکخستنی کێش و خواردندا، لەبارەی زێدەبوونی کێش و قەڵەویەوە، چەند بابەتێكی گرنگیان پێشكەش كرد

جێی باسە هەریەكە لە بەرێزان جێگری سەرۆکی زانکۆ پ. د. وەسفی قەھوەچی و د. محەمەد ئۆزدەمیر و هەروەها ژمارەیەك قوتابیان و کارمەندانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک و ژمارەیەك قوتابی و کارمەندانی دەرەوەی زانکۆ بەشداری ئەم وۆرک شۆپە بوون

ئامانجی كۆلێژی پەرستاری لەم وۆرک شۆپە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاریی پزیشکی بوو دەربارەی ئەو بابەتە

 

 

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *