چارەنووس دەست لە مرۆڤ هەڵناگرێت،
سەر لەنوێ ئەنوسرێتەوە، ئەو کارەی دوێنێ بۆت ئەنجام نە دەدرا ,ئەمرۆ ئەنجامی دەدەیت
. ئەو ئازارەی پێت وابوو بەرگەی ناگریت،
ئەمرۆ لەگەڵیا دەژیت، ئەو شتانەی خۆشت نەدەویستن،
ئەمرۆ خۆشتدەوێن. سەردەمێک وابیرت دەکردەوە ناتوانی هەنگاو بنێیت،
برۆیت، بەڵام ساتێک دێت و تیایدا بڕیاری ڕۆشتن ئەدەیت و ئەکەویتە رێ،
رۆژگارێک هەستت بە مردن كردووە، كەچی ئێستا ئەوەتا هەناسە دەدەیت.