چۆن سۆشیال میدیا بە باشی بەکار بھێنین؟

چۆن سۆشیال میدیا بە باشی بەکار بھێنین؟

بەکارھێنانی سۆشیال میدیا بەرەو لایەنێکی خراپ و قێزەون بردراوە

میرخان بێستوون/ قوتابیی قۆناغی چوارەمبەشی یاسا

یەکێک لە باوتریین ئامرازەکانی کۆمەڵگا لەم سەدەیەدا، بەکارھێنانی سۆشیال میدیایە، کە ھەموو چین و توێژەکانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە، ئایا ھەمووان دەزانین چۆن سۆشیال میدیا بە باشی بەکار بێنین و سوودی لێ ببینین؟ ئایا سۆشیال میدیا بەسوودە، یان زیانبەخشە؟

سەرەتا باسی ئەو سوود و کاریگەرییانە دەکەین، کەوا سۆشیال میدیا دەتوانێت لە کۆمەڵگایەکدا ھەیبێت، لە کۆمەڵگەیەکی سەردەمیانەی ئێستادا، زۆربەی خەڵک سەرقاڵی بەکارھێنانی سۆشیال میدیان و لە جیھاندا ٣.٢ بلیۆن کەس بەکارھێنەری هەیە و ڕێژەی بەکارھێنەرانی بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨ زۆر زیادی کردووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، ساڵ بە ساڵ خەڵکی زیاتر خولیای بەکارھێنانی سۆشیال میدیایان بۆ زیاد دەبێت و ڕێژەکە لە بەرزبوونەوە دایە.

زۆر جار سۆشیال میدیا دەبێتە ھۆکاری ئەنجامدانی بازرگانیی گەورە و دابینکردنی بڕێکی زۆری داهات بۆ کۆمپانیاکان، بەھۆی فرۆشتنی ئۆنڵاین و ڕیکلامکردنەوە، ھەروەھا سوودی ھەرە گەورەی سۆشیال میدیا ھۆشیارکردنەوی خەڵکە، بە بڵاوبوونەوەی ھەندێک بابەتی کۆمەڵایەتی و زانستی، ھۆکارێکیشە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و ڕەخنەگرتن لە حکوومەت و دامودەزگاکان.

بەڵام ئێستا وەک دەیبینین، بەکارھێنانی سۆشیال میدیا بەرەو لایەنێکی خراپ و قێزەون بردراوە و زۆر جار خەڵکانێک سۆشیال میدیا بۆ ناوزڕاندنی ھەندێک کەسایەتی و خەڵک بەکار دەھێن و چەندین بابەتی نەشیاو و قسەی ناشیرین بڵاو دەکەنەوە، کە دەبێتە ھۆی تێکدانی کۆمەڵگا و ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی. زۆر جار بینیومانە. چەندین کەس خۆیان کوشتووە، یاخود تووشی چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە، تەنیا بەھۆی بڵاوبوونەوەی ھەڵەیەک لە سۆشیال میدیادا، بۆیە تا دەتوانین دەبێت ئاگامان لە چۆنیەتیی بەکارھێنانی سۆشیال میدیا بێت.

ئەو خاڵانەی پێویستە لە بەکارھێنانی سۆشیال میدیا پەیڕەو بکرێن:

1- لایک نەکردنی ھەندێک بڵاوکراوە، کە دەزانی دەبێتە ھۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا.

2- بەکارنەھێنانی وشەی نەشیاو لە کۆمێنت و بڵاوکراوەکاندا.

3- بڵاونەکردنەوەی ھەندێک بابەت، کە نھێنیین و ئاسایشی وڵات لە کاتی جەنگ دەپارێزێت.

  1. فۆڵۆو یان لایک نەکردنی لاپەڕەی ھەندێک کەسایەتی، کە ھیچ سوودێکیان بۆ کۆمەڵگا نییە و لەسەر حسابی ئەم و ئەو بەناوبانگ دەبن.

 

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *