ڕۆژنامەكان وەک بەڵگەیەک بؤ سەلماندنی تاوان

 

مێژووی رۆژنامەگەریی کورد، مێژوویەکی پڕ لە خەبات و تێکۆشانە، هەر زوو رووناکبیرانی کورد بیریان لە دەرکردنی رۆژنامە و گۆڤاری کوردی کردەوە. یەکەمین ژمارە لە ڕۆژنامەی (کوردستان) لە (٢٢)ی نیسانی ساڵی(١٨٩٨ی.ز) لە شاری قاهیرە لەلایەن (میقداد مەدحەت بەدرخان) و دواتریش لەلایەن (عەبدولڕەحمان بەدرخان)ی برایەوە کە نەوەی بەدرخان پاشای میری بۆتان بوون, دەرچوو, بةلآم ئةوةى ئيَستا دةيبينين بةهؤى ثيَشكةوتنى تةكنةلؤجياوة, خويَندنةوة و دەرکردنی ڕۆژنامەکان بەرەو کەمبوونەوە چوون, ئەمەش کاریگەريی نەرێنی لەسەر کۆمەڵێک بواردا دروست کردووە، يةكيَك لةو بوارانةش كة كةمبوونةوةى رؤذنامة كاريطةرى لةسةر دروست كردووة, بوارى ياساية, ضونكة لە بواری یاسادا بلآوكراوة و رؤذنامةكان گرینگی بةرضاويان هەبووە و هەر لە بڵاوکردنەوەی ئەو یاسایانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان پەسەند دەکرێ و لەو بڕگانەی کە یاسا دیاریکردووە لە بڵاوکردنەوەکاندا وەک جاڕدان بۆ زیادکردنی ئاشکرا و بڵاوکردنەوەی ئەو حوکمەی کە لەسەر کەسی تۆمەتبار لە پاشملە (حكم غیابیًا) … هتد

 لەم بابەتەماندا باسی یەکێک لە گرنگترن و وردترین بابەت دەکەین کە ئەویش گرینگی ڕۆژنامەیە وەک بەڵگەیەک لە خۆدزینەوەی کەسی قەرزار لە دانەوەی قەرزەکەی. کەسی قەرزار لە بارێک کە رێگای فێڵکردن بەکاردێنێ لە نەدانەوەی قەرزەکەی بە گواستنەوەی موڵکه نەگوێزراوەکانی بۆ سەر ناوی کەسە نزیکەکانی لە کوڕ و کچ و خێزانی, هەندێک جاریش بۆ سەر ناوی خزمانی پلە دوو و یان فرۆشتنی موڵکەکە و شاردنەوەی نەختینەکەی کە دەستی دەسەڵاتەکانی دادوەری پێناگات، جا ئەگەر ئەم گواستنەوەیە بۆسەر ناوی کەسانێک بێت, دەبێت بە بەڵگە بسەلمێندرێت, زۆر جار سەلماندنی ئەم بابەتە ئەستەمە, چونکە کەسە پلە یەکەمەکانی ئامادەیى طةواهيدةييان نیە لە دژی قەرزار, و زۆر جار سەلماندنی بە بەڵگەی نوسراو مەحاڵە، لەم بارەدا قەرزار ئامادەی دانەوەی قەرزەکەی نیە, بؤية هەڵدەستێ بە گواستنەوەی موڵکی نەگوێزراوە و فرۆشتنی بەکەسێکی تر, ئةطةر قةرزار ئةو كارةش نةكات, هەندێک جار موڵکەكەى بەشی قەرزی  خاوەن قەرز ناکات و لە کاتی جێبەجێکردنی ڕێکارەکان. هةنديَك جار ئاشكرا دةبيَت كة قەرزار خاوەن موڵکی ترە و لە بەڕێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرە تۆمارکراوە و گواستوویەتييەوە بۆ سەر ناوی کەسێکی تر, دەتوانرێ داوا لە دژی ئەو کەسەی کە موڵکە نەگوێزراوەکەی خراوتە سەر ناو تۆماربکرێ بە داوایەک لة دادطا كة ثيَى دةطوتريَ (عدم نفاذ التصرف)، ئەم داوایە بؤ ئةوةية دەستی دادگا بضيَتة سەر ئەم موڵکە بۆ ئەوەی بۆ کەسی تر نەگوێزرێتە, و بۆ سەلماندنی ئەم کەیسە لة ناو رؤذنامةدا بة شيَوةيةكى فةرمى جاڕدةدريَ بۆ فرۆشتنی موڵکی قەرزار لە کات و بەرواری دیاریکراودا, ئەمە ئەگەر قەرزار لەو ماوەیەی هەرموڵکێکی تری هەبێ و وەک دڵنیایی دانەنابێ و دادگا ئاگادار کرا بە هەبوونی ئەم بەڵگەیە, ئەوا دەبێتە هۆیەک بۆ بڕیادان لەسەر ئەوەی کە قەرزار ڕێگای فێڵکاری بەکار هێناوە بۆ خۆدزینەوە لەو قەرزەی لە ئەستۆی ماوە, ئەمەش بيَطومان بە تاوان دادەنرێ

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *