ڕیزبەندیی دروست و سوودی بۆ تاکە کەس

 

مامۆستایەک لە پۆلدا قوتابیانی فێری چۆنییەتیی ریزبەندیکردنی کارەکانیانی دەكرد، كە چەند سوودی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان هەیە و چۆن ئەبێتە مایەی پێشکەوتن لە ژیانی ئەکادیمیی هەر قوتابیەکدا. بۆ زیاتر روونکردنەوە و سەلماندی ئەم بابەتە، لە ناو پۆلدا بە شێوەیەکی پراکتیکی تاقیكردنەوەیەكی بۆ قوتابیان ئەنجامدا. تاقیكردنەوەكە بریتی بوو لە دانانی قوتوویەکی شوشەی ئاوی کە ناوەوەی لە قوتابییەکان دیار بوو، لەبەرچاوی قوتابییەکاندا یەکەم شت چەند تۆپێکی تێنسی خستە ناو قوتووەکەوە بە جۆرێک بۆشاییەكی زۆر لە نێوانیاندا هەبوو، دوای ئەوە هەندی وردە بەردی بچووکی خستە نێوانی بۆشاییەکانەوە، بەڵام هێشتا هەندێک بۆشایی مایەوە، پاشان هەندێک زیخی کردە نێوان تۆپەکان و ووردە بەردەکانەوە، بەم جۆرە توانیی هەموو شتەکان بەڕیکی بخاتە نێو قوتووەکەوە و بە شێوەیەكی تەواو جێگایان بۆ بکاتەوە.

پاشان مامۆستاكە تاقیكردنەوەكەی بۆ قوتابییەكان شیكردەوە و گوتی: كاری من ئەوەبوو شوێنی ئەم سێ شتە لەناو ئەم قوتووەدا بکەمەوە. بیرم کردەوە، ئەگەر لە سەرەتادا ووردە زیخەکە بخەمە ناو قوتووەکەوە ئەوا نەمدەتوان جێگای تۆپەکان و وردە بەردەکان بکەمەوە، و هەروەها ئەگەر وردە بەردەکانم خستبایەتە ناو قوتووەکەوە، ئەوا جێگای زیخەکە و تۆپەکان نەدەبۆوە، بەڵام بەم شێوەی کە ئەنجاممدا توانیم بە سەرکەتوویی شوێنی هەرسێ ماددەکە بکەمەوە، بەبێ هیچ کۆسپێک.

لە کاتی ئەزموونەکانی قوتابیاندا، وەکو راگری فاکەڵتیی یاسا لە زانکۆکەماندا، بە ناو قوتابییەکاندا دەگەڕام و تەماشام دەکردن كە چەند شلەژاون و چ هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن لە ئەزمونەکاندا بە سەركەوتوویی دەربچن، بەڵام زۆرێکیان ئەم شڵەژانە دادیان نادات، چونکە ریزبەندیکردنی کۆشش و ماندووبونییان دروست نیە، بۆیە لە تاقیکردنەوەکاندا ویڕای دڵەراوکێ و ماندووبونییان، كەچی دەرناچن.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *