ڕەنگ کوێری چييه ؟

 

هــــدیٰ سعید حمید

 قۆناغی سێیەم – بەشی دەرمانسازی

ڕەنگ کوێری واتە نەبوونی توانای بینینی رەنگەکان وەکو کەسێکی ئاسایی، یان نەبوونی توانای ناسینەوەی ڕەنگێک یان هەموو ڕەنگەکان، بەتایبەتی ڕەنگی سەوز و سوور هەندێک جار شین

بۆ پۆلێنکردنی توانای بینینی  تاک جەخت لەسەر سێ ڕەنگی سەرەکیی دەکرێتەوە ئەوانیش بريتین لە سوور و سەوز و شین

کەسێک کە ڕەنگ کوێری نەبێت و توانای ناسینەوەی هەموو رەنگێکی هەبێ پێی دەوترێت سێ ڕەنگی (trichromatic)

نیوەڕەنگ کوێری (colour anomaly) – واتە کەسێک کە یەکێک لە ڕەنگەکان نەناسێتەوە، و زؤربةيان ڕەنگی سەوز ناناسنەوە، بەڵام لە ڕەنگ کوێری تەواودا هیچ ڕەنگێک ناناسێتەوە و هەموو شت بە ڕەنگی خۆڵەمێشی دەبینێت، ئەمەش حاڵەتێکی زۆر دەگمەنە و کەسی توشبوو جگە لە ڕەنگ کوێری لەرزینی چاو و پەڵەی ڕەش لە سەنتەری بیناییدا درووست دەبێت

ڕەنگ کوێری بە ڕێژەیەکی زۆر لە پیاواندا بەدی دەکرێت وەک لە ئافرەتان و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کڕۆمۆسۆمەکان.. هەروەک زانایان سەلماندوویانە کە لە مێدا دوو کڕۆمۆسۆمی (X) هەیە, بەڵام لە نێردا یەک کڕۆمۆسۆمی (X) و یەک کڕۆمۆسۆمی ( Y ) هةية، کڕۆمۆسۆمی ( Y ) هەموو ئەو بۆهێڵانەی لەسەر نییە کە لەسەر  (X) دا هەن. هەروەک ئاماژەم پێدا لە مێدا دوو کڕۆمۆسۆمی (X) هەیە، لەبەر ئەوە ئەو دوو کڕۆمۆسۆمە دوو وێنەی یەک بۆهێڵیان تێدایە، ئەو دوو کڕۆمۆسۆمەی X ئەگەر یەکێکیان لە کار کەوت بۆهێڵێکی تر دابین دەکەن, بەڵام لە نێردا تەنها یەک وێنە بۆ هەر بۆهێڵێک لەسەر کڕۆمۆسۆمی X ی تەنیا هەیە، و  ئەو بۆهێڵەی بەرپرسیارە لە تێکچوونێکی دیاریکراو (تێکچوونی بەستراو بە توخم) لە ڕەنگ کوێریدا کڕۆمۆسۆمی X ی هەڵگرتووە و لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەم تێکچوونانە بەزیوون بۆیە زیاتر لە پیاودا کاریگەری تێکچوونی بەستراو بە توخم دەردەکەوێت

بەشێوەیەکی گشتی سێ جۆر ڕەنگ کوێری هەیە

١- پڕۆتانۆپیا (protanopia): ڕەنگ کوێری بۆ سوور, ئەوانە دەگرێتەوە کە کێشەیان هەیە لە جیاکردنەوەی ڕەنگی سەوز و سوور واتا وةك لة ويَنةكاندا ديارة

ئەم وێنەیەی سەرەوە توانای بینین و ناسینەوەی ڕەنگەکانە لەلایەن کەسێکی ئاساییەوە  کە کێشەی ڕەنگ کوێری نيیە

 بینینی هەمان وێنە بەڵام ئەمجارە  لە لایەن تاکی تووشبوو بە رەنگ کوێری جۆری  پڕۆتانۆپیا

 (Deuteranopia): ڕەنگ کوێری بۆ سەوز

 (Tritanopia): ڕەنگ کوێری بۆ شین

  یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە ڕەنگ کوێری, زگماکیی

ڕەنگ کوێری زگماکی: واتە نەبوونی خانەی ڕەنگیی سوور یان سەوز یان شین لە تۆڕەی چاودا هەر لە سکی دایکەوە، کە لەوانەیە ڕەنگ کوێری تەواو یان نیوەڕەنگ کوێری بێت

ئەگەر نەخۆشییەکە زگماکی بێت، هەردوو چاوەکە توش دەبێت و لە هەمان قۆناغیشدا دەمێنێتەوە، واتە نە باشتر و نە خراپتر دەبێت.

ئەو نەخۆشییە زگماکییانەی لەوانەیە ڕەنگ کوێرییان لەگەڵدابێت ئەمانەن: نەخۆشی پاقلە، هیمۆفیلیا، تێرنەر …هتد

ڕەنگ کوێری ئەگەر زگماکی نەبێت چەندین هۆکاری تری هەیە کە لەوانەیە بەرەو باشتر یان خراپتر بچێت و لەوانەیە یەک چاو یان هەردوو چاو بگرێتەوە. لەو هۆکارانەش

 نەخۆشی تۆڕەی چاو

 شەکرەی چاو

ئاوی ڕەشی چاو

هەوکردن و پووکانەوەی دەماری چاو

 هەندێک جۆری ئاوی سپی

هەندێک جۆری دەرمان، وەکو ئیسامبیوتۆڵ و کلۆرۆکیون …هتد

*نەخۆشی لە دەماری چاودا ڕوو بدات دەبێتە هۆی ڕەنگ کوێری بۆ ڕەنگی سوور و سەوز

*نەخۆشی لە سەنتەری تۆڕەی چاو (makula)دا ڕووبدات دەبێتە هۆی ڕەنگ کوێری بۆ ڕەنگەکانی شین و زەرد

چارەسەری ڕەنگ کوێری

ئەگەر ڕەنگ کوێری نازگماکی بوو، بە چارەسەری ئەو نەخۆشییانەی بوونەتە هۆکار ئەوا ئەویش چارەسەر دەبێت.

ئەگەر زگماکی بوو، ئەوا چارەسەری نیە، بەڵام پشکنین و زوو دەسنیشانکردنی نەخۆشییەکە گرنگە، بۆ ئەوەی کەسی توشبوو لە ئیشوکار و ژیانی ڕۆژانەیدا توشی کێشە نەبێت, بەتایبەت گەر پیشەکەی مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵکی تر درووست بکات, پێویستە پشکنینی ڕەنگ کوێریی بۆ بکرێت، وەکو شۆفێری، فڕۆکەوانی، کەشتیوانی …هتد

و چەند جۆرێک عەدەسەی تایبەت هەیە کەسی توشبوو بەکاری دەهێنێت و تاڕادەیەک یارمەتی ئەدات لە ناسینەوەی ڕەنگی سوور و سەوز، وەکو عەدەسەی (X-chrom) و (ChromGen)

چەندین ڕێگا هەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ڕەنگ کوێری وەک لەم وێنانەی خوارەوەدا دەتوانن توانای بینینتان تاقیبکەنەوە ، بەهیوای سوود گەیاندن ….

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *