کچان ڕوو لە خوێندنی یاسا دەکەن

[su_note note_color=”#f4f4f4″ text_color=”#000000″ radius=”3″ class=”” id=””]

[su_custom_gallery source=”media:2877″ limit=”20″ link=”none” target=”self” width=”140″ height=”140″ title=”never” class=””]

کچان ڕوو لە خوێندنی یاسا دەکەن

لەبەر خولیایان بۆ بەشی یاسا، زۆر جار خانمان دووبارە دەچنەوە بەر خوێندن

شێنێ ئەحمەد محەمەد/ قوتابیی قۆناغی چوارەم- بەشی یاسا

ئامادەیی ئافرەت لە بەشی یاسا و مەیدانی داکۆکیکردن لە مافەکانی زۆر گرنگە، چونکە ئەگەر ئافرەت وەک پارێزەرێک لەناو دادگادا بێت، دەتوانێت زیاتر بەرگریی لە خانمان  و کەیسەکانیان بکات و مافە زەوتکراوەکانیان بۆ بگێڕێتەوە. پێشتر بواری یاسا بۆ ئافرەتان لە چوارچێوەیەکی تەسک و سنوورداردا بووە، بەوپێیەش کەمتر ئامادەییان لە مەیدانی بەرەنگاربوونەوە و سەلماندنی خۆیان و مافەکانیان هەبووە، بەڵام ئێستا رێژەیەکی بەرچاو لە ئافرەتان ڕوو لە خوێندنی یاسا دەکەن و بوونی خۆیان فەرز دەکەن، ئەوەی ھانیشی داون بۆ ئەوەی لەو بەشەدا بخوێنن ئەوەیە، پێیان وایە خانمان وەک پیاوان دەتوانن لەو بەشەدا سەرکەوتوو بن، چونکە ئەو دەقانەی لە یاسادا ھەن و نووسراون، بۆ پارێزەرانی ئافرەت و پیاو ھەمان دەقن و ناگۆڕێن، بۆیە کاری پارێزەری بۆ ئافرەتان ھیچ رێگری و سەختییەکی لەبەردەمدا نییە. زۆربەی خانمان لەبەر ئەو خولیایەی بۆ بەشی یاسا ھەیانە، زۆر جار دووبارە دەچنەوە بەر خوێندن، لەکاتێکدا کە زۆربەیان ژیانی ھاوسەرگیرییان پێکھێناوە و خاوەنی ماڵ و منداڵن، بەڵام توانای دووبارە خوێندنیان ھەیە، ئەویش بە سووربوونیان لەسەر ئەو خولیا و ئارەزووەی بۆ یاسا و بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیان ھەیانە، خێزان و خانەوادەکانیشیان زۆر ھاوکارن بۆ ئەوەی لەسەر ویست و خولیاکانیان بەردەوام بن. زۆر لە خێزانەکان پێیان شانازییە، کە کچەکانیان یان ھاوسەریان لە بەشی یاسادا دەخوێنن، ئەگەرچی هەندێجار بەشێک لە ئافرەتان پێیان وایە، ئەگەر خۆیان لە قەرەی پیشەی پارێزەری بدەن و بڕۆنە ئەو بەشەوە، بەھۆی ئەو کەیسانەی لە دادگادا دێتە بەردەستیان، ئەوا تووشی ھەڕەشە و مەترسی دەبنەوە، ئەمە بەپێچەوانەی ڕاستیی پیشەی پارێزەرییە. بە ڕای من، پیشەی پارێزەری بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانمان پیشەیەکی زۆر باشە و ھیچ مەترسی لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان نییە.

[/su_note]

[su_image_carousel source=”media: 2681″ limit=”20″ slides_style=”default” controls_style=”dark” crop=”4:3″ columns=”1″ adaptive=”yes” spacing=”yes” align=”none” max_width=”none” captions=”no” arrows=”yes” dots=”no” link=”none” target=”blank” autoplay=”5″ speed=”medium” image_size=”large” outline=”yes” random=”no” class=””]